لێدوان

PostHeaderIcon "دەقى بابەتێکى ئارام قادر بۆ ڕۆژنامەى ئاوێنە" پەیرەوى ناوخۆى پەرلەمان


یەکیکە لەکارەساتەکانى پەرلەمانى کوردستان، یەکیکە لەئاستەنگەکانى پیش خستنى پەرلەمان  وهۆکاریکە بۆ کۆت کردنى پەرلەمان، وەپەرلەمان پیویستى بە پەیرەوێکى ناوخۆى نوی هەیە نەک تەنها هەموارى هەندیک برگە وماددەکەکان بکریت، پەیرەویکى نوى کە لەگەل بارودۆخ وئاستى سیاسى وئیدارى ئەمرۆى کوردستان بگونجیت بۆنمونە لەوگۆرانکاریانەش:
1- کاتیک پرۆژەیەک دەنیردریت بۆحکومەت بۆراوەرگرتن هیچ کاتیک دیارى نەکراوە لەپەیرەودا کە حکومەت مولزەم بکات ئەوپرۆژەیە بگەرینیتەوە  بۆپەرلەمان  بۆ ئەومەبەستەش چەندین پرۆژە  لە خولى پیشوو رۆشتوە بۆحکومەت نەگەراوەتەوە تا خولى نوێ هاتە پیشەوە  یان کاتیکى زۆرى بەسەردا تى دەپەریت ئەوکات دەگەریتەوە کە پرۆژە  لەبارچووە.
2- شیوەى پرسیار ناردن وبەدواداچون بۆکاروبارى حکومەت روتینیاتیکى زۆر زۆرى تیدایەکە رۆحى بەدواداچون دەکوژیت بۆنمونە کاتیک پرسیارێک دەنوسیت دەبیت برواتە لاى سەرۆکایەتى پەرلەمان لەوێشە وە بۆ لاى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران لەویشەوەبۆ وەزیر یان لایەنى پەیوەندى دار، کە ئەمە کاتیکى زۆر دەبات  وەتا ئیستا ش زۆر پرسیارهەیە هەر وەلامى نیە یان وەلامەکەى بەجۆریکە پرسیارى ترت لەلادروست دەکات بەلام ئەم شیوازى وەرگرتن ونادرنى پرسیار کردنە رۆتینیاى زۆرى تیدادانراوە بۆ بەدواداچون  کە نرخى بەدوادا چون ناهیلیت ونەیەلیت بگەیتە هیچ دەرئەنجامیک
3-   ێلاحیەتیکى زۆر دراوە بەسەرۆکایەتى بۆ پشت گوى خستنى پرۆژە و لادان ودانانى پرۆژە لە خشتەى کاردا بەبى بونى هیچ بنەمایەک کە ئەمەش واى کردووە مەزاجى سیاسى و بریارى سیاسى تەداخول بکات لە شیوە وشیوازى خویندنەوە ودانانى پرۆژەکان.
4- لە پەیرەوى ناوخۆدا هیچ برگە وماددەیەک دەست نیشان نەکراوە سەبارەت بەئۆپۆزسیۆن و ماف و شیوەى پەیوەندى نیوان ئۆپۆزسیۆن و  زۆرینە  بۆپاراستنى ماف و بوارکردنەوە بۆکارەکانیان چونکە لەهەموو پەرلەمانەکانى دونیادا ئۆپۆزسیۆن خاوەنى کۆمەلیک ماف وچەند بنەمایەکى یاساییە کە لە رووى یاساوە بواریان بۆدەکاتەوە بۆزیاتر چاودیرى کردنى حکومەت  بۆنمونە لە سەرۆکایەتى پەرلەمان ولەسەرۆکایەتى لیژنەکان وئەندامیەتى لیژنەکان پویستە بوار بۆ ئۆپۆزسیۆن زیاتر بکریتەوە، بەلى حکومەت دەبیت زۆرینە پێکى بهینت بەلام بۆ کاراکردنى پەرلەمان دەبیت زیاتر رۆل ببەخشریتە ئۆپۆزسیۆن لەهەمووقۆناغیکدا تا ببیتە حکومەتى سیبەر ولەویوە چاودیریکى ووردى حکومەت بیت.
5- شیوەى وەلام دانەوە و وبەدەمەوە چونى داخوازى وسکالاى هاوولاتیان کە پیویستە پەرلەمان ببیتە سەرچاوەى خواست وداخوازیەکانى هاولاتى بەلام ئەوەى سکالا پیشکەش بکات بۆ پەرلەمان یان  وەلامى نیە یان ناگات بە هیچ دەر ئەنجامیک بەهۆى ئەو هەموورۆتینیاتانەى دانراوە بۆ بەدواداچونى  کاروبارەکانى خەلک بۆنمونە هەرکەسیک سکالایەک پیشکەش بکات یان داواکاریەکى هەبیت لەریگەى ئەندامیکەوە یان فراکسیۆنەکەوە یان لیژنەیەکەوە پیشکەش دەکریت پاشان دەروات بۆ سەرۆکایەتى لەویشەوە دیتەوە بۆ لیژنەى پەیوەندیدار ولیژنەى یاسایى  پاشان دەگەریتەوە بۆ سەرۆکایەتى لەویشەوەبۆ سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران لەویشەوەبۆ لاى وەزیر و شوینى پەیوەندى دار کە دواکارى وسکالا هەیە بە 5 مانگ گەشتوتە ئەنجومەنى وەزیران کەنیوان بالاخەى پەرلەمان وئەنجومەنى وەزیران 5 دەقیقە نیە، وەزۆربەى کات بەشیوەیەک دەقى نوسراوەکان دەگاتە شوینى مەبەستدار هیچ لە بارودۆخەکە ناگۆریت وخاوەنى سکالا وداواکار پاش چاوەروانیکى زۆر نوسراویکى پى دەگات کە خۆى لەبنەرەتداهەردەبیت وابیت وکتابەکەى پەرلەمان بۆدوپات کردنەوەى مەسەلەکەیە نەک بۆخیراکردن و زوو جى بەجى کردنى .
6- شیوەى بەدوادا چونى لیژنەکان وپەرلەمانتاربۆ حکومەت و دام ودەزگاکان لەشیوەى سەردانیکى فەرمیە نەک بۆ ووردبونەوە وهەولدان بۆدۆزینەوەى کەم وکورتیەکان بیت بۆنمونە هە ر لیژنە وئەندامیک بیەویت بەدواداچون بۆ پرۆژەیەک یان گەندەلییەک بکات پیویستى بەتەنسیق ودانانى مەوعد و ئاگادارکردنەوەى پیش وەخت هەیە کەئەمانە لەگەل پرەنسیپى بەدواداچون و لیکۆلینەوە یەک ناگریتەوە.
7-تا ئیستا  لیژنەکانى پەرلەمان زۆربەیان راویژکاریان نیە کە ئەوەکەلینکى زۆر زۆرە بۆ پەرلەمان چونکە پەرلمانتار  لە ماوەى چوار سالدا نابیتە پسپۆرو شارەزا لە بوارەکەى خۆیشدا چ جا ئەوەى بتوانیت لەهەمووبوارەکاندا   زانیارى هەبیت، وەمەرج نیە کەسیک  کە دەبیتە پەرلەمانتار لەهەموو بواریکدا شارەزابیت بەلام   شارەزا وپسپۆر لەبوارەکاندا  یارمەتى دەر وهاوکاریکى زۆرباش دەبیت بۆیان گەر لە پەیرەوى ناوخودا بەمولزەمى هەبیت کە ئەو شارەزاو راویژکارانە دەتوانیت هاوکریکى گرنگ بیت بۆ پەرلەمانتار و لیژنەکان  بۆ بەهیز کردنى پرۆژەکان و شیوەى کارو پیش خستنى کاروبارەکان بەلام تا ئیستا ئەو کارە لە پەیرەودانیە کە سەرۆکایەتى ولیژنەکان مولەزم بکات ئەوەش کەلین وکیشەى زۆرى دروست کردووە.
8- مەرجى ئەندامیەتى پەرلەمان تەنها بونى خویندەوارى دانراوە کە ئەوەش کەلینیکى گەورەیە  بۆ پەرلمان کەبەرزترین دەسلەاتى سیاسى ویاسایى بیت لە کوردستان کەسیک تەنها خویندەوارى هەبیت ناتوانیت بەو رۆلە گرنگە هەستیت و بەلاى کەمەوە دەبیت لەبروانامەى زانکۆى کەمتر نەبیت بۆ ئەوەى بتوانیت بە کارى  خۆى  هەستیت.
9- شیوەى گفتوگۆى ناو هۆلى پەرلەمان کاتیکى زۆر دەروات بى ئەوەى پیشنیار وپرۆژەکانى ئەندامانى پەرلەمان بەشیویەکى دروست سودى لى وەربگیریت  کە ئەو شیوازە پویستى بەگۆرانکارى هەیە بەجۆریک سود لەکات وپیشنیار ەکانى  پەرلەمانتارەکان وەربگیریت، لە زۆربەى کات چەندین سەعات کۆبونەوە دەکریت وبى هیچ دەرئەنجامیک کۆبونەوەکە تەواو بووە لەکاتیکدا چەندین پیشنیا رى باش پیشکەش کراوە.
10- کاتیک پرۆژەیەک ئاراستەى لیژنەیەک دەکریت لەلایەن سەرۆکایەتى پەرلەمانەوە  هیچ کاتیک بۆلیژنەکانى پەرلەمان بە مولزەمى دیارى نەکراوە کە دەبیت لەوکاتەدیارى کراوەدا دەبیت راپۆرت وراى خۆیان بنوسن ئەمەش واى کردوە راوەرگرتن وراپۆرتى لیژنەکان زۆردوادەکەویت کە ئەمەش کارى کردوەتە سەر رەوتى پەسەند کردنى پرۆژەکان  بەوەى زۆریک لەپرۆژەکان یان گفتوى لەسەرناکریت یان زۆردوادەکەویت بە هۆى ئامادە نەبونى راپۆرتەوە .
وە چەندین پیشنیارى تر هەیە بۆگۆرانکارى لەماددە وبرگەکانى پەیرەوى ناوخۆدا سەبارەت بە چۆنیەتى پیشکەشکردنى پرۆژە و پەیوەندى نیوان پەرلەمانتار وسەرۆکایەتى و دەسەلاتى پەرلەمان  بۆ بانگ کردنى وەزیرەکان و سەرۆکایەتى حکومەت وچۆنیەتى لیپیچینەوەیان وچۆنیەتى بەریوە بردنى ئەو دەستەو لیژنانەى سەربەپەرلەمانن  .

ئارام قادر- سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەلى ئیسلامى
16-11-2011