فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ پڕۆژه یاسای سه‌وز كردنی شار‌و شارۆچكه‌كان ئاراسته‌ی په‌رله‌مان ده‌كات
ئاسۆ محه‌مه‌د:
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی كوردستان پڕۆژه یاسایه‌ك سه‌باره‌ت به سه‌وزكردنی شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كات، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئامانج له‌م پڕۆژه‌یه جێبه‌جێكردنی سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تیه له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
سه‌رگوڵ قه‌ره‌داغی ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به كۆمه‌ڵنیووزی ڕاگه‌یاند: ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان پڕۆژه یاسای پاراستنی ناوچه سه‌وزه‌كان‌و به‌داراستان كردنی شاره‌كانمان پێشه‌كه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه ئه‌م یاسایه پێكهاتوه له 19 ماده.
قه‌ره‌داغی ڕاشیگه‌یاند: ئامانج له ئاماده‌كردنی ئه‌م یاسایه ئه‌وه‌یه جێبه‌جیكردنی سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی پاراستنی سه‌وزاییه، ستانده‌رێك هه‌یه به پێی ئه‌و سیستمه جیهانیه كه پێویسته 30% شاره‌كان ناوچه‌ی سه‌وزایی بێت، بۆ ئه‌وه‌ی سیمایه‌كی گه‌شه‌یی شارستانی به شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێم بدرێت.

