بۆچی ئارام قادر خۆی بۆ پۆستی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كاندید نه‌كرده‌وه؟
تایبه‌ت:
دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌پانزه‌ی ئه‌م مانگه‌وه كۆنگره‌ی دووه‌می خۆی ئه‌نجامداو تێیدا سه‌ركردایه‌تی نوێ هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیش خۆیان نه‌پاڵاوته‌وه، یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی كه‌خۆی نه‌پاڵاوته‌وه هۆكاره‌كه‌ی بۆ كۆمه‌ڵنیووز ئاشكرا ده‌كات.
ئارم قادر ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌و باره‌وه به‌كۆمه‌ڵنیووزی راگه‌یاند:ده‌رباره‌ی خۆهه‌ڵنه‌بژاردنه‌وه‌م بۆ سه‌ركردایه‌تی هۆكاری یه‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌یه ببێته نه‌ریتێكی جوان بۆ كاری سیاسی، كه‌ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌پۆسته سیاسیه‌كاندا ده‌مێننه‌وه،خۆیان كاندید نه‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێكه چۆڵبكه‌ن بۆ كه‌سانی تر، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌ندامان بیسه‌لمینین كه‌ئه‌و پۆستانه پاوه‌ن ناكرێن بۆ هیچ كه‌سێك، هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نی حیزبی و كاری سیاسی زۆر بێت و درێژ خایه‌نبێت، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی بوار به‌گه‌نجان بدرێت به‌و پێیه‌ی سه‌ركردایه‌تی هه‌مووكاتێك پێویستی به‌خوێنی تازه هه‌یه، كه‌بێنه ناوسه‌ركردایه‌تییه‌وه، له لایه‌كی تره‌وه بۆئه‌وه‌یه له ناوكۆمه‌ڵی ئیسلامی و حیزبه سیاسیه‌كاندا ئه‌وه بسه‌لمێنین كه گۆرانكاری ده‌سه‌ڵات هه‌یه، چونكه ئێمه ئه‌گه‌ر له‌ناو خودی حیزب‌دا ئاڵوگۆری ده‌سه‌ڵات نه‌كه‌ین ئه‌وا ناتوانین له‌ده‌ره‌وه‌ی حیزب داوای ئاڵوگۆری ده‌سه‌ڵات بكه‌ین .
سه‌باره‌ت به‌كاری داهاتووشی له‌ناو كۆمه‌ڵی ئیسلامی ناوبراو وتی: به‌پێی په‌یره‌و پرۆگرام له‌ئه‌نجومه‌نی شورای ئه‌و حیزبه‌دا كارده‌كه‌ین و سه‌ركردایه‌تی نوێش هه‌ركارو ئۆرگانێكمان پێبسپێرێت ئه‌وا ده‌یكه‌ین به‌و په‌ری جدیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنین پۆست رێگر نییه له راپه‌راندنی ئه‌رك و چالاكیه‌كان.


