مامۆستا ئارام قادر لایه‌نه‌گرنگه‌كانی كۆنفرانسی ئامه‌د ده‌خاته ڕوو
دیمانه: سه‌ڵاح سالار - سه‌نگه‌ر سالار
ڕۆژانی 24 و 25 ئه‌م مانگه له شاری ئامه‌د (دیاربه‌كر)ی توركیا كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به كێشه‌ی كورد له‌و وڵاته سازدرا، شاندێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی به سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا عه‌لی باپیر و ئه‌ندامێتی مامۆستایان ئارام قادر و حه‌سه‌ن بابه‌كر به‌شدارییان كرد و پڕۆژه‌یه‌كیشیان بۆ پرسی كورد له‌وێ خسته ڕوو، :
+ كۆنفرانسه‌كه كێ سازی دابوو؟ خاڵی گرنگ له كۆنفرانسه‌كه‌دا چی‌بوو؟
ـ ئارام قادر: به ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان، بێگومان كۆنفرانسه‌كه له چه‌ند روویه‌كه‌وه گرنگه، یه‌كه‌م: له‌و رووه‌وه‌ی كه یه‌كه‌مجاره ره‌وته ئیسلامییه‌كان كۆنگره‌یه‌ك ده‌به‌ستن سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد، به راستی له‌ناو توركیا و له ده‌ره‌وه‌ی توركیادا كۆمه‌ڵێك كۆنفرانس و كۆنگره گیراوه سه‌باره‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندن و هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ كێشه‌ی كورد، به‌ڵام زیاتر له لایه‌ن حزبی نه‌ته‌وه‌یی و حزبه عه‌لمانییه‌كانه‌وه سازدراوه، به‌ڵام ئه‌مجاره له لایه‌ن حزبه ئیسلامییه‌كانه‌وه سازدرابوو، له لایه‌ن رێكخراو و كه‌سایه‌تییه ئیسلامییه‌كانه‌وه سازدرابوو، هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له دیدگای ئیسلامییه‌وه، ئه‌مه خۆی بۆ خۆی یه‌كێكه له‌و بایه‌خانه‌ی كه ئه‌م كۆنفرانسه هه‌یبوو، خاڵی دووه‌م: هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان (سوریا، ئێران، عێراق، توركیا)ی تێدابوو، به‌ڵام كوردستانی ئێران به‌هۆی كێشه‌ی پاسپۆرت و ئه‌وانه‌وه نه‌یانتوانیبوو بگه‌ن، به‌ڵام نوێنه‌ری هه‌ر سێ پارچه‌كه‌ی تری كوردستانی تیا‌بوو، هه‌روه‌ها بیروڕای جیاوازی تێدابوو، ئه‌وه یه‌كێكه له گرنگییه‌كانی كۆنفرانسه‌كه، كه هه‌ندێك به‌لایه‌وه وابوو له چوارچێوه‌ی برایه‌تی ئیسلامییدا كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، هه‌بوو پێی وابوو له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامییدا كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، هه‌بوو پێی وابوو به دووركه‌وتنه‌وه له ده‌مارگیری و باسنه‌كردنی مه‌سه‌له نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان (هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بۆ خۆی) كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام بێگومان ئه‌وه‌ی كه زیاتر فكری واقیعی بوو له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا ده‌گونجا، ئه‌ویش بریتی بوو له داكۆكییكردنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له دیدگای ئیسلامییه‌وه.
كۆنفرانسه‌كه له‌لایه‌ن(منتدی الحریات) كۆڕبه‌ندی ئازادییه‌كان، كه رێكخراوێكی به‌رفراوانی توركیایه، كورد و تورك و هه‌موو نه‌ژاده‌كانی تریشی تێدایه، داكۆكی له ئازادییه‌كان ده‌كات بۆ تێكڕای میلله‌ته‌كانی توركیا و بۆ تێكڕای تاكه‌كانی توركیا له شاری دیاربه‌كر سازكرابوو، به به‌شداری زیاتر له (30) پارت و رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، وێڕای كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتار و كه‌سایه‌تی دیاری كوردستان و كۆمه‌ڵێك رۆشنبیر و ئه‌دیب و نووسه‌ر به‌شدار بوون، دوو رۆژی خایاند، زیاتر له (20) وتاری تێدا خوێندرایه‌وه، كه وتاره‌كان زیاتر بریتیبوون له ده‌ربڕینی بیروڕا، پرۆژه، پێشنیار، سه‌باره‌ت به چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له توركیا، هه‌روه‌ها له كۆتایی كۆنفرانسه‌كه‌دا یاداشتنامه‌یه‌ك یاخود به‌لاغێكی كۆتایی كۆنفرانسه‌كه كه بریتی‌بوو له كۆمه‌ڵێك خاڵ و پێشنیار كه ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته بنه‌ماو پرۆژه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد.
+ سه‌باره‌ت به گوتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، ئێوه بۆچوونه‌كانی خۆتان چۆن خسته روو، گوتاره‌كه‌تان تا چه‌ند كاریگه‌ر بوو؟
ـ ئارام قادر: چه‌ند خاڵێكی گرنگ هه‌بوو، یه‌كێك له‌وانه: پرۆژه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی بریتبوو له پرۆژه‌یه‌كی واقیعی دوور له بیروڕای تیۆری و نه‌زه‌ریی، دوور له عاتیفیات، به‌ڵكو چه‌ند خاڵێكی گرنگی تێدا بوو له‌وانه، یه‌كه‌م: دووركه‌وتنه‌وه له ململانێی ئایدۆلۆژیی له نێوان پارته‌كاندا، چونكه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن له نێوان په‌كه‌كه‌و حزبوڵڵادا شه‌ڕی چه‌كداری بووه، هه‌روه‌ها ململانێیه‌كی سیاسیی و فكری و رۆشنبیری توند هه‌یه له نیوان حزب و لایه‌نه‌كانی كوردستانی توركیادا، كۆمه‌ڵی ئیسلامیی زۆر جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته ته‌جاوزی ئه‌و قۆناغه بكرێت، ململانیی ئایدۆلۆژی نه‌كرێت.
دووه‌م: لایه‌ن و پارت و رێكخراوه كوردییه‌كان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه خاڵێكی هاوبه‌ش كۆكبن، له چوارچێوه‌یه‌كدا كار بكه‌ن بۆ مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌یه‌كدا هه‌موو گرووپ و لایه‌نێكیش ئازاد بێت بۆ ته‌عبیر له بیروڕای خۆی.
سێیه‌م: رێگرتن له ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی كه گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ كێشه‌ی كورد له توركیا كه رێگه بگرێت له ده‌ستێوه‌ردان، چونكه ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه هه‌میشه به زیانی كورد گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و به درێژایی مێژوو له توركیا و كوردستانی ئێران و عێراقدا.
چواره‌م: هه‌وڵدان بۆ پاراستنی كولتووری نه‌ته‌وه‌یی كورد، كه بریتییه له كولتوورێكی ئیسلامیی، دژنه‌وه‌ستانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كولتوور و نه‌ریته‌دا، چونكه دژوه‌ستانه‌وه له‌گه‌ڵیدا دژوه‌ستانه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ تێكڕای میلله‌تی كورددا، كه ئه‌ویش كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و فیكریی و سیاسیی دروست ده‌كات له پاشه‌رۆژدا، هه‌روه‌ها داوا كرا له حكومه‌تی دادوگه‌شه‌پێدان كه به‌شێوه‌یه‌كی جیددی‌تر ئه‌و كرانه‌وه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه ناوێتی زیاتر بێته پێشه‌وه‌و زیاتر دروشمه‌كان پراكتیك بكات، هه‌روه‌ها داواش كرا له پارت و رێكخراوه كوردییه‌كان كه ئه‌م فرسه‌ته‌ی حزبی داد‌و گه‌شه‌پێدان به هه‌ل بقۆزنه‌وه و سوودی لێ وه‌ربگرن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد، كێشه‌كه‌ش به رای ئێمه به رێگه‌ی ئاشتییانه و له چوارچێوه‌ی ململانێیه‌كی سیاسیی‌دا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌بێ به‌كارهێنانی هێز و توندوتیژیی، چونكه ئه‌وه چه‌ندین ساڵه هێزو توندوتیژی له لایه‌ن هه‌ردوو لاوه به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام تاكو ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ده‌ره‌نجامێكی گونجاو كه هه‌ردوو لا قایل بكات.
+ هه‌ڵوێستی كورده‌كانی باكوور سه‌باره‌ت به‌و كۆنفرانسه چۆن بوو؟
ـ ئارام قادر: زۆر زۆر پیخۆشحاڵ بوون، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك كه باس له كورد بكات بێگومان له كوردستانی توركیا خه‌ڵكه‌كه و رێكخراوه‌كان زۆر تامه‌زرۆن، ته‌نانه‌ت كه مامۆستا (عه‌لی باپیر) به جلی كوردییه‌وه رۆشته سه‌ر مه‌نه‌سه‌كه، بوو به چه‌پڵه رێزان، چونكه ته‌نیا كه‌س بوو كه به جلی كوردییه‌وه هاتبوو، به داخه‌وه ده‌ڵێم كۆنفرانسه‌كه سه‌باره‌ت به كێشه‌ی كوردبوو، به‌ڵام زۆربه‌یان به زمانی توركی قسه‌یان ده‌كرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت زمانه‌كه‌ی خۆشیان نه‌ده‌زانی كه بریتی‌بوو له كرمانجی، به‌ڵام وتاره‌كانی ئێمه به زاراوه‌ی سۆرانی بوو، له رێگه‌ی وه‌رگێڕێكه‌وه وه‌رده‌گێڕدرایه‌وه بۆ زمانی توركی، هه‌روه‌ها خه‌ڵك زۆر زۆر تامه‌زرۆ بوون به‌وه‌ی كه باس له دیدگای ئیسلامییه‌كان بكرێت به‌تایبه‌تی، چونكه هه‌میشه وا ته‌فسیر كراوه، وا گوازراوه‌ته‌وه بۆ خه‌ڵك كه ئیسلامییه‌كان دژی به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانن، دژی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانن، به‌ڵام له‌و كۆنفرانسه‌دا ئه‌وه ره‌تكرایه‌وه، نه‌خێر ئیسلام زۆر داكۆكی ده‌كات له مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، زۆر داكۆكی ده‌كات له‌وه‌ی كه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌رچه‌نده كه‌میش بێت قه‌واره‌ی خۆی هه‌بێت، كیانی خۆی هه‌بێت، سه‌ربه‌ستی و ئازادی خۆی هه‌بێت، پارێزگاری له كولتوور و نه‌ریتی خۆی بكات.
+ پێشوازی حكومه‌ت و كارئاسانی له چ ئاستێكدا بوو، به تایبه‌تی پێشوازی له میوانانی ده‌ره‌وه؟
ـ ئارام قادر: ته‌بعه‌ن رێكخراوه‌كه رێكخراوێكی ره‌سمییه له توركیا، (ئه‌حمه‌د كۆرت) نوێنه‌ری (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان) كه په‌رله‌مانتاری (دیاربه‌كر)ه و سه‌ر به حزبی داد‌و گه‌شه‌پێدانه له‌گه‌ڵ چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی دیكه‌دا له‌وێبوون، سه‌ر به ده‌سه‌ڵات بوون، زۆر به جیددی گوێبیستی پێشنیار و پرۆژه‌كان بوون، (ئه‌حمه‌د كۆرت) نوێنه‌ری (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان)ه بۆ به‌دواداچوونی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌و كورد له توركیا، بێگومان له رووی پێشوازیكردنی میوانه‌كانه‌وه زۆر به جیددی گوێیان ده‌گرت، تامه‌زرۆ بوون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی كوردستانی عێراق وه‌ربگرن، چۆن بتوانن بگه‌نه بارودۆخێك كه رزگاربن له‌و هه‌ڵانه‌ی كه به‌سه‌ر كوردستانه‌كانی تردا هاتووه.
+ وه‌كو چاودێرێك پێتوایه هه‌ڵوێستی په‌كه‌كه چی بێت سه‌باره‌ت به‌و كۆنفرانسه؟
ـ ئارام قادر: بێگومان هه‌تا ئێستا نه‌ك هه‌ر په‌كه‌كه، به‌ڵكو حزبه ئیسلامییه‌كانیش هه‌تا ئێستا به چاوێكی سلبییه‌وه سه‌یری یه‌كتری ده‌كه‌ن، وه‌كو ئاماژه‌م پێكرد تا ئێستا له چوارچێوه‌ی ململانێیه‌كی ئایدۆلۆژییدا ده‌ژین، ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له كوردستانی عێراقدایه ده‌بوایه ئه‌وان وه‌ریان بگرتایه، تا ئێستا ئه‌وان وه‌ریان نه‌گرتووه، خۆمان ده‌زانین له پاش راپه‌ڕینه‌وه حزبه كوردییه‌كان به تێكڕا به ئیسلامیی و عه‌لمانیی و نه‌ته‌وه‌یی و چه‌په‌وه هه‌مووی زیاتر قه‌تیس مابوو، له چوارچێوه‌ی ململانێیه‌كی ئایدۆلۆژییدا، دوور له هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی، به راستی ئێستا هه‌ستده‌كه‌ین كه حزبه كوردییه‌كان و رێكخراوه‌كان هه‌تا ئێستا له چوارچێوه‌یه‌ك و دیدگایه‌كی ئایدۆلۆژی و حزبییه‌وه سه‌یری كێشه‌كه ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌تر بیر له كێشه‌كه ناكه‌نه‌وه كه ئه‌وه به‌راستی خاڵێكی لاوازه له پارت و رێكخراوه‌كاندا، هیوادارین په‌ند و ئامۆژگاری له كوردستانی عێراق وه‌ربگرن و رزگاربن له‌و چوارچێوه‌یه.
فۆتۆ: ئه‌نوه‌ر سه‌باح

