فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ پڕۆژه یاسای بیمه‌ی كشتوكاڵی بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی جوتیاران ئاماده ده‌كات
ئاسۆ موحه‌ممه‌د
وه‌ك خه‌مخۆریه‌ك بۆ جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان و قه‌ربووكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه لێ یان كه‌وتووه، فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پڕۆژه یاسای بیمه‌ی كشتوكاڵی بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی جوتیاران ئاماده ده‌كات.
ئارام قادر سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به كۆمه‌ڵنیووزی ڕاگه‌یاند: بێگومان ئه‌مساڵ دیارده‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه له ناوچه‌كانی كوردستان به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان په‌ری سه‌ندبوو، به‌پێی ئاماره ره‌سمیه‌كان ته‌نها له ناوچه‌ی شاره‌زوور زیاتر له 400 ئاگر كه‌وته‌وه، به‌گشتیش له كوردستان 1500 ئاگر كه‌وتوه‌ته‌وه، بێگومان ئه‌م ئاگرانه زیانێكی زۆری گه‌یاندوه به باخ و بێستانه‌كان و كه‌رتی كشتوكاڵی كوردستان، هه‌روه‌ها زیانێكی زۆری گه‌یاندوه به مافی جوتیاران، جگه له ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ش به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان له به‌هاردا به‌هۆی زۆری باران بارینه‌وه به‌شێكی زۆر زه‌وی جوتیارانی داپۆشیبوو، ئه‌مه‌ش بویه هۆی داپۆشینی به‌شێكی زۆری به‌رووبومه كشتوكاڵیه‌كان.
ناوبراو وتیشی: ئێمه وه‌كو لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌كاتی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر یاسای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری برگه‌یه‌كمان پێشنیاركردو خستمانه روو بۆ گفتوگۆكردن كه ئه‌ویش بریتی بوو له (بیمه‌ی) كشتوكاڵی بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی جوتیاران كه بێگومان له كوردستان به شێكی زۆری هاوڵاتیان ئه‌ركی جوتیاری جێبه‌جێ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مافی جوتیاران بپارێزرێت و قه‌ربووی ئه‌و زیانانه بكریته‌وه كه جوتیاران تووشی ده‌بن.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕاشیگه‌یاند: ئێمه ئێستا له‌گه‌ڵاڵه كردنی ئه‌وه‌داین كه یاسایه‌كی له‌و جۆره ئاماده بكه‌ین و پێشكه‌شی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت، هیواداریشین په‌رله‌مانتارانیش هاوكاریمان بكه‌ن له‌سه‌رخستنی ئه‌و پڕۆژه‌یه، ناوبراو وتیشی: ئه‌و یاسایه ده‌بێته هۆی پاراستنی مافی جوتیار و هۆكارێكه بۆ پێشخستنی كه‌رتی كشتوكاڵی، ئێمه وه‌ك لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌م پڕۆژه یاسایه به گرنگ ده‌زانین به هۆی ئه‌وه‌ی كه جوتیاران به شیوه‌یه‌كی جدی لایان لێ نه‌كراوه‌ته‌وه و چه‌ندین ساڵه تووشی ئه‌و كاره‌ساتانه ده‌بن، ره‌نجی ساڵه‌كه‌یان به‌فیرۆ ده‌ڕوات، ئێمه له‌م پڕۆژه‌یه بێگومان سودمان له‌یاسای ده‌وڵه‌ته‌كانی تر وه‌رگرتوه.

