ئاودیوكردنی نه‌وت به‌رده‌وامه، ئۆپۆزسیۆن داوای كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی په‌رله‌مان ده‌كات
ئاسۆ موحه‌ممه‌د:
به‌هۆی به نایاسایی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ر سێ لیستی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و گۆڕان داوا له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجام بدرێت.
ئارام قادر سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت به كۆمه‌ڵنیووز ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ر سێ سه‌رۆكی لیستی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو گۆران كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجامدا له په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی وتووێژ‌و تاوتوێكردنی كه‌یسی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نایاسایی نه‌وت بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، بێگومان ئه‌م كه‌یسه له‌رووی یاسایی و سیاسیه‌وه كێشه‌ی دروستكردووه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه لێدوانی دژ به‌یه‌ك ده‌درێت سه‌باره‌ت به‌ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت.
ناوبراو وتیشی: په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك مه‌رجه‌عی یاسای و سیاسی له كوردستاندا پێویسته هه‌ڵوێستی ڕوون و ئاشكرای هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه، بۆیه داوامانكرد كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی بریاربدرێت له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه، یاداشته‌كه‌شمان ئه‌و داوایه‌ی له خۆی گرتبوو.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی گه‌ر سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی نه‌دانه‌وه هه‌ڵوێستیان چی ده‌بێت؟ ئارام قادر وتی: گه‌ر سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان وه‌ڵامی داوه‌كه‌یان نه‌داینه‌وه ئه‌وا له داهاتوودا هه‌ڵوێستی ترمان ده‌بێت.

