به بۆنه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه سه‌رۆكی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان ئه‌كات
بسم الله الرحمن الرحیم
يا ايها الذين امنوا كتب علیكم الصیام كما كتب علی الذین من قبلكم لعلكم تتقون
به بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی مانگی خێر‌و به‌ره‌كه‌تی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ته‌واوی مسوڵمانان به گشتی‌و جه‌ماوه‌ری خواویستی كوردستان ئه‌كه‌م‌و له خوای گه‌وره داواكارم یارمه‌تیمان بدات بتوانین به كرده‌وه‌ی چاك‌و زمان‌و دڵی پاكه‌وه رۆژو خواپه‌رستی ئه‌م مانگه به‌چاكترین شێوه به‌جێ بهێنین .
هه‌روه‌ك له خوای به‌خشنده ئه‌خوازم ئه‌م مانگه پیرۆزه‌مان بۆ بكاته هۆكارێكی نوێ له به‌ره‌و پێشچوونی ژیانێكی ته‌ندروست‌و ژیارێكی پێشكه‌وتوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین گه‌لی كوردستان له نه‌هامه‌تی ڕزگاربكه‌ین‌و ساڵی داهاتوو ساڵی خزمه‌تگوزاری‌و پڕۆژه‌و به‌دواداچوون‌و چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بێت.
دووباره هاتنه‌وه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانتان پیرۆز بیت
ئارام قادر
سه‌رۆكی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان
10/8/2010

