به به‌شداری ئارام قادر هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و وه‌زرش و لاوان پرۆژه یاساكانی په‌یوه‌ست به‌گه‌نجان تاوتوێ ده‌كه‌ن
سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانی 10/8/2010 به به‌شداری ئارام قادر ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و وه‌زرش و لاوانی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆژه یاساكانی په‌یوه‌ست به‌گه‌نجان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا، كه‌تێیدا سه‌رۆك وجێگرو ئه‌ندامانی هه‌ردوو لیژنه‌كه ئاماده‌یبوون.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌رسێ پرۆژه یاساكانی سندوقی پشتگیری گه‌نجان و پرۆژه یاسای گرنگیدان به‌لاوان له‌گه‌ڵا پرۆژه یاسای پرۆژه بچووكه‌كان خرایه به‌رباس وگفتوگۆ، له‌ئه‌نجامی گفتوگۆكانه‌وه بیرۆكه‌ی ئه‌وه خرایه‌روو، كه هه‌ر سێ پرۆژه‌كه پوخت بكرێته‌وه بۆ یه‌ك پرۆژه‌و تێیدا ئامانج و بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌رسێ پرۆژه‌كه له‌خۆ بگرێت.
هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بریاردرا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵا وه‌زیری رۆشنبیری ولاوانی حكومه‌تی هه‌رێم رێكبخرێت، بۆ تاوتوێكردنی پێشنیازی یه‌كخستنی هه‌رسێ پرۆژه‌كه‌و وه‌رگرتنی بۆچوونی حكومه‌ت له‌باره‌یه‌وه.

