به به‌شداری ئارام قادر لیژنه‌ی یاسایی پرۆژه یاسای پێكهێنانی ده‌سته‌ی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كات
لێژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرۆژه یاسایی ده‌سته‌ی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ل لێپرسراوی ده‌سته‌ی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسی نوسینگه‌كانی هه‌ولێرو دهۆك و ژماره‌یه‌ك له‌كارمه‌ندانی ئۆفیسی سه‌ره‌كی كۆمسیۆن له هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له‌هۆڵی لێژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌چوو، دوای گفتوگۆكردنی پرۆژه یاسه‌كه له‌هه‌ردوو لایه‌نی ده‌ستووری و یاسایی چونكه ده‌ستوورو یاساكارپێكراوه‌كان رێگه‌یان داوه به‌دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی تایبه‌ت به‌هه‌رێمی كوردستان تاكو ببێته تاكه ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردن و راپرسییه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم و هاوكاری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵًبژاردنه‌كان له‌عیراقی فیدراڵ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردن و راپرسییه سه‌رتاسه‌ریه‌كان.
پاش وه‌رگرتنی رای به‌رپرسانی كۆمسیۆنی باڵا له‌هه‌رێمی كوردستان بریاردرا له‌وباره‌یه‌وه راپۆرتێك بۆسه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانی به‌رز بكه‌نه‌وه. پێویسته بوترێت پرۆژه یاسای ده‌سته‌ی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان له‌دانیشتنی ژماره 19 ی 2/6/2010 له‌په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه.

