به ئاماده‌بوونی ئارام قادر لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و وه‌زیری دادی حكومه‌تی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه
ئمرۆ 26/8/2010 وه‌فدێكی لیژنه‌ی كاروباری یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان، كه پێكهاتبوو له‌سه‌رۆك وجێگرو ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی لیژنه، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی یاسایی، به‌جیا له‌گه‌ل وه‌زیری دادی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم كۆبۆوه.
وه‌زاره‌تی داد
سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانی له‌دیوانی وه‌زاره‌تی داد ، وه‌فدی لیژنه‌ی یاسایی له‌گه‌ل ره‌ئوف ره‌شید وه‌زیری دادی حكومه‌تی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌و باس له‌كێشه‌كانی داواكاری گشتی و قۆناغه‌كانی دروستكردنی په‌یمانگای دادوه‌ری وچه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی یاسایی كرا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاساییه‌وه ئاماده‌كارییه‌كانی په‌رله‌مان بۆ وه‌رزی ته‌شریعی نوێ باسی لێوه‌كراو، تیشكخرایه سه‌ر چه‌ند پرۆژه یاسایه‌كی گرنگ، كه له‌به‌رنامه‌ی كاری داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستانه‌و له‌وانه: پرۆژه یاساكانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن-ی تایبه‌ت به‌هه‌رێم و زانكۆ ئه‌هلییه‌كان ویاسای رێكخستنی خۆپیشاندانه‌كان وگه‌نجان وتوندوتیژی دژ به‌ژنان.
دواتر وه‌زیری دادی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مانتاران روونكرده‌وه، كه‌پێویسته كێشه‌كانی داواكاری گشتی یه‌كلا بكرێنه‌وه‌و رێگاچاره‌یه‌كی گونجاویان بۆ بدۆزرێته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا وه‌فدی لیژنه‌ی یاسایی ئه‌وه خسته‌روو، كه له‌ماوه‌ی خولی پێشوو له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌و له‌سه‌ر پێشنیازی لیژنه‌كه‌مان پرۆژه‌یه‌كی "داواكاری گشتی" ره‌تكرایه‌وه، ئه‌و ره‌تكردنه‌وه‌یه بۆ پشتگوێخستن وكه‌نارخستنی داواكاری گشتی نه‌بووه به‌ڵكو به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردن وراوێژكردن و وه‌رگرتنی بۆچوونی هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌یوه‌ست به‌و پرۆژه‌یه بووه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌و پرۆژه‌یه په‌یوه‌ندی به‌گۆرینی سیستمی یاسا هه‌یه.
هه‌روه‌ها هه‌ردوو لایه‌نی كۆبوونه‌وه‌كه كۆكبوون له‌سه‌ر دانانی یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌داواكاری گشتی كه گونجاوبێت له‌گه‌ڵا واقیعی ئێستای هه‌رێم وسیستمی یاساكه‌ی .
پاشان په‌له‌كردن له‌ته‌واوكردنی كاره‌كانی په‌یمانگای دادوه‌ران وچالاككردنی ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێم و رێكخستن وپێداچوونه‌وه‌ی یاساكانیش جه‌ختی له‌سه‌ركرایه‌وه.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
سه‌عات 11ی پێشنیوه‌رۆش له‌دیوانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، وه‌فدی لیژنه‌ی یاسایی له‌گه‌ل ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا زوبێر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی یاسای لێبوردنی گشتی ژماره 4ی سالی 2007 و پرسی پێكهێنانی دادگای تایبه‌ت به‌رێكخستنی بازرگانی و پێداچوونه‌وه‌و رێكخستنه‌وه‌ی یاساكانی هه‌رێم خسته به‌رباس وگفتوگۆ.
له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئاماده‌یی ئه‌نجومه‌نه‌كه نیشاندرا له‌پێكهێنانی دادگای تایبه‌ت به‌رێكخستنی بازرگانی له‌هه‌رسێ پارێزگاكانی هه‌رێم، هه‌روه‌ك ناوبراو داوای له‌لیژنه‌ی یاسایی كرد هاوكاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بن له‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی چه‌ند برگه‌و مادده‌یه‌كی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كه‌ئه‌و هه‌مواركردنه‌وه‌یه بۆته پێویستی و ئه‌نجومه‌نه‌كه زیاتر چالاك ده‌كات و رۆڵی خۆی باشتر ده‌بینێت.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌پێداچوونه‌وه‌و رێكخستنه‌وه‌ی یاساكان كرا، به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكانیش ته‌رخانكرا بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر كێشه‌كانی داواكاری گشتی وچۆنیه‌تی چاره‌سه‌كردنی به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو.

