به ئاماده بوونی سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه
چوار شه‌ممه 25 /8/2010 ، دانیشتنى هاوبه‌شیى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان و سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتى دكتۆر كه‌مال كه‌ركووكى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و به ئاماده‌بوونى به‌رێزان دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د صاڵح سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دكتۆر ئه‌رسه‌لان باییز جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و ئازاد به‌روارى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت و فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێرى په‌رله‌مان به‌رێوه‌چوو كه تیایدا سه‌رۆكى فراكسیۆن و لیست و پێكهاته‌كانى ناو په‌رله‌مان و وه‌زیرانى دارایى و ئابورى و سامانه سروشتیه‌كان و پلاندانان وكاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفال و رێكخه‌رى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌ت ئاماده‌بوون.
سه‌ره‌تاى دانیشتنه‌كه دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان سیاسه‌تى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانى به ده‌سكه‌وتێكى مه‌زن و پیرۆزى گه‌له‌كه‌مان ناوبرد و ده‌ست خۆشیى له‌و به‌رێزانه كرد كه پرۆژه‌ى یاساكه‌یان داڕشت و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانى خولى دووه‌مى په‌رله‌مان كه په‌سه‌ندییان كرد هه‌روه‌ها كابینه‌ى پێنجه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تى رێزدار كاك نێچیرڤان بارزانى كه یاساكه‌یان خسته وارى پراكتیك و گشت ئه‌و كه‌سانه‌ش كاریان تیادا كردوه‌و ئه‌مرۆ به‌رهه‌مى هه‌یه، بۆیه سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ته‌ئكیدى كرده‌وه كه گشت ئه‌و كارانه جێى گرنگ و پر بایه‌خ و مایه‌ى ده‌ستخۆشیى و سه‌ربه‌رزیه وئه‌وه‌شیى خسته رٍِوو كه ئه‌وه‌ى بۆمان گرنگه ئیمرۆ هه‌موومان ئه‌و ده‌سكه‌وتانه بپارێزین و دلًنیاین كه وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان به‌وپه‌ڕى دڵسۆزییه‌وه كار بۆ په‌ره‌پێدانى ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ى ئه‌مرۆ له‌راگه‌یاندنه‌كان و ته‌نانه‌ت لێدوانى هه‌ندێ له په‌رله‌مانتاره‌كان دا به‌دى ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌ك باسى ده‌كه‌ن كه به‌زه‌ره‌رى هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم راستیه‌كان بۆ جه‌ماوه‌ر روون بكاته‌وه، چونكه ناڕوونیه‌ك هه‌یه !؟.
ئێمه دڵنیاین گشت په‌رله‌مانتاران به‌وپه‌ڕى دڵسۆزى و له‌خۆبورده‌یى كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌كان زۆر شه‌فافانه و له‌به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكى كوردستان بێت و ده‌زگاكانى راگه‌یاندنیش به‌هه‌مان شێوه كار ده‌كه‌ن تاكو ئه‌م پرۆسه‌یه به باشى و رێكوپێكى ئه‌نجام بدرێ، بۆیه هه‌ندێك جار هێرشه‌كان زۆر توند و ناهه‌قه و به‌رگرییه‌كانیش زۆر جار توند و ناهه‌قه بۆیه تا ئه‌م كارانه نه‌مێنێت و هه‌موو به‌دڵنیایى ئاماده‌ى كاركردن بین پێویسته كاره‌كان زۆر شه‌فاف و پابه‌ندى ده‌ستور و یاساى نه‌وت و غازى هه‌رێمى كوردستان بێ و ئه‌و داهاتانه‌ى به‌ده‌ست هاتوون ده‌ستوورى و یاسایین و به‌پێى رێژه‌ى دانیشتوان خه‌رج بكرێ، حیسابه‌كان به‌روونى دیار بن و پرۆژه‌كان ئاماده بكرێن و له‌ناو په‌رله‌مان دا به‌شێوه‌یه‌كى یاسایی بڕیارى له‌سه‌ر بدرێ و ئه‌و ریًگا سه‌ره‌كیانه‌ى زیانیان پێكه‌وتوه چاك بكرێنه‌وه‌و شه‌ریكه‌ى ته‌سویقى نه‌وت دابمه‌زرێت هه‌روه‌ها بڕى ده‌رخستنى نه‌وت و به‌رهه‌مه‌كه‌شی دیار بێت و ژماره‌ى پاڵاوتگه‌كان و هه‌موو ئه‌وانه‌ى پێویستن له‌به‌ر ده‌ست لیژنه‌ى پیشه‌سازى و ووزه بێت، بۆیه به‌كورتى پشتگیرى پرۆژه‌كه ده‌كه‌ین به‌ڵام ده‌بێت له‌هه‌موو شتێك دڵنیا بین، چونكه زۆر شت ده‌وترێت، ئه‌وه‌ش ئه‌ركى حكومه‌ته بۆ په‌رله‌مان و جه‌ماوه‌ر وورده‌كاریه‌كان روون بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكى په‌رله‌مان گوتى رێزدار سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان داواى له‌په‌رله‌مان و حكومه‌ت كردووه له‌پاره‌ى داهاتى نه‌وتى به‌شیى هه‌رێمى كوردستان . به‌شێكى به‌رچاو كه رۆڵى له‌چاككردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه هه‌بێت، بۆ كه‌ركوك و شوێنه كێشه له‌سه‌ره‌كانى تر و ئه‌و ناوچانه ته‌رخان بكرێت كه زیاتر زیانیان لێكه‌وتوه.
ئێمه دڵنیاین كه ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان به گشت لیست و لایه‌نه‌كان و جه‌ماوه‌رى كوردستان به‌گشتى زۆر به دڵسۆزى كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان و دانیشتوانى به‌سه‌ربه‌رزى بژیین و به‌رهه‌مى نه‌وتى هه‌رێم و ئه‌وه‌ى به‌پێى یاسا به‌شیى ده‌كه‌وێت به عه‌داله‌ت خه‌رج بكرێت،
پاشان دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تى و گشت ئاماده‌بوانى كرد و پیرۆزبایى هاتنى فه‌سڵى نوێى ته‌شریعى كرد و هیواى خواست له‌فه‌سڵى نوێ دا هه‌ماهه‌نگى زیاتر له‌نێوان هه‌ردوولا بكرێ و ته‌ئكیدى كرده‌وه كه حكومه‌ت له‌هه‌موو هه‌نگاوه‌كانى هه‌وڵى داوه به‌شێوه‌یه‌كى شه‌فاف و روون سیاسه‌تى نه‌وت په‌یڕه‌و بكات بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین خزمه‌تى باشتر پێشكه‌شیى هاوڵاتیان بكه‌ین و ئه‌وه‌شیى خسته ڕوو له‌سه‌رده‌مى كابینه‌ى پێنچه‌م توانرا بناغه‌ى پته‌و دابنرێت و كێشه‌ى كاره‌با و سوته‌مه‌نى تاراده‌یه‌ك چاره‌سه‌ر بكرێ و كابینه‌ى شه‌شه‌میش وه‌ك ته‌واو كه‌رى كاره‌كانى كابینه‌ى پێشوو هه‌وڵى وه‌دى هێنانى ده‌سكه‌وتى گرنگ و به‌سوود ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى هه‌وڵى پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى و بنیادنانى پرۆژه‌ى پێویست له‌هه‌موو شوێنه پێویستیه‌كان بدرێ كه دواى وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى په‌رله‌مان له‌سه‌ر شوێن و جۆرى پرۆژه‌كان دیارى ده‌كرێن و ئه‌وانیش ده‌ست به‌كار ده‌بن.
هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر گرنگى و بایه‌خى به‌رده‌وامى ئه‌و جۆره كۆبونه‌وانه و دانانى میكانیزمى گونجاو كرده‌وه بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوونى په‌رله‌مان له‌كاره‌كانى حكومه‌ت و گه‌یاندنى پێشنیاره‌كانى په‌رله‌مان.
پاشان سه‌رۆك فراكسیۆن و لیسته‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان كه بریتى بوون له كوردستانى و گۆڕان و یه‌كگرتووى ئیسلامى و كۆمه‌ڵ و بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى و ئازادى و عه‌داله‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى و لیسته‌كانى تر راوبۆچوون و تێبینیه‌كانى خۆیان خسته ڕوو جه‌ختییان له‌سه‌ر بایه‌خ و گرنگى پرۆسه‌ى دۆزینه‌وه‌و به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له‌هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌و به شانازیه‌كى گه‌وره‌ى هه‌رێمى كوردستان یان دانا بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ له‌ڕووى ئابوریه‌وه له‌سه‌ر پێى خۆى بوه‌ستێ و پێداویستیه‌كانى هاووڵاتیان پڕ بكاته‌وه، ئه‌وه‌شیان خسته ڕوو كه ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ كه‌سه‌كان نیه به‌ڵكو پێویسته پرۆسه‌كه به‌گشتى زۆر شه‌فاف و دیار بێت و سندوقى داهاته‌كانیش دابمه‌زرێت، هاوكات جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه كه پێویسته به‌پێى ده‌ستور و یاساى نه‌وت و غازى هه‌رێمى كوردستان و به‌شێوه‌یه‌كى شه‌فاف كار له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه بكرێ و په‌رله‌مانى كوردستان ئاگه‌دارى ته‌واوى ورده‌كاریه‌كان بێ.

