فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ سه‌ردانی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی و یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران ده‌كات
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ سه‌ردانی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی ده‌كات 
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌په‌ڕله‌مانی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر كاراكردنی په‌یوه‌ندیی لیژنه په‌یوه‌ندییداره‌كانی په‌ڕله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی زانایانی ئیسلامیی كوردستان ده‌كاته‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممه 31/8/2010 له‌شاری هه‌ولێر شاندێكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌په‌ڕله‌مانی كوردستانی سه‌ردانی باره‌گای سكرتاریه‌تی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستانیان كرد، به‌گه‌یشتنیان شانده‌كه‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی باڵاوه پێشوازیی كران، له‌دیداره‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر پێگه و رۆڵی گرنگی زانایان كرایه‌وه له‌به‌ره‌و پێشبردنی ره‌وتی ئیسلامی و كاروباری گشتی له‌هه‌رێمی كوردستان.
له‌ته‌وه‌رێكی تردا باس له‌كاراتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌ڕله‌مانی كوردستان و یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان كرایه‌وه به‌تایبه‌ت له‌و بوارانه‌ی كه‌په‌یوه‌ندی به‌شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ك بوونی په‌یوه‌ندی پته‌و و به‌رده‌وامی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌پێویستزانرا.
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ سه‌ردانی یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران ده‌كات
وه‌فدێكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان كه پێكهاتبوون له (مامۆستا ئارام قادر سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ و دكتۆر سه‌باح به‌رزنجی و سه‌رگوڵ قه‌ره‌داغی ) له‌شاری هه‌ولێر سه‌ردانی یه‌كێتـی په‌رله‌مانتارانی كوردستانیان كرد‌و له‌لایه‌ن نیعمه‌ت عه‌بدولڵا سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی باڵا زانا سه‌عید رۆستایی و كه‌ریم به‌حری و مامۆستا جه‌لاله‌وه پێشوازییه‌كی گه‌رمیان لێكرا.
له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه كاتژمێرێكی خایاند باس له رۆڵی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان كرا له كاراكردنی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و ته‌ئكیدیشیان له هاوكاری ئه‌و یه‌كێتییه بۆ لیژنه‌كانی ناو په‌رله‌مان و پێشكه‌شكردنی هاوكاری بۆ پرۆژه یاسا‌و گفتوگۆكردن له‌جۆری په‌یوه‌ندی نێوان به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات كرایه‌وه.
هه‌روه‌ك چۆنێتی یه‌كخستنی هه‌ڵوێسته‌كانیش له پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا و هه‌وڵدان بۆ كاراكردنی په‌رله‌مان بۆ چاودێری ئیش وكاره‌كانی حكومه‌ت خرانه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه

