ئارام قادر / لە ڕۆژى جیهانى بەساڵاچوان و پیروپەکەوتواندا هیوادارم ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى بەرٍۆلى خۆیان هەستن
10/1
ى هەموو ساڵێک دانراوە بەرۆژى ساڵاچوان و پیروپەککەوتوانى جیهان لەم ڕۆژەدا مافى خۆیەتى کە ڕێکخراوەکانى کۆمەلگاى مەدەنى و سەنتەرە رۆشنبیرى و کۆمەڵایەتیەکان بیکەنە هەڵمەتیک بۆ بایەخدان بە بەساڵاچوانى کوردستان و پیر وپەکەوتوانى ناو کۆمەڵگاى کوردەواری لەپیناو ئەوەى ئەو بەساڵاچوانەى کەتەمەنى زێرینى خۆیان لەپاى خاک وڵات و پێگەیاندنى نەوەى نوێدا سەرفکرد ئێستا بەڕێزگرتن و باشکردنى بارى گوزەرانیان پاداشتیان بدرێتەوە.
لێرەشەوە پێم وایە؛ رێزگرتن لەپیربەکوتەکان چەندە پەیوەستە بەبونى یاسا و میکانیزم لەلایەن حکومەتەوە کە ئەوە ئەرکى حکومەت پێى هەستیت، ئەوەندەش پەیوەستە بە پاراستنى کەلتورى ئاینى و کۆمەڵایەتى کوردەوارى خۆمان، چونکە تەنها یاسا هەمووکیشەکان چارەسەرناکات بەڵکو رۆشنبیرى و رەوشتى جوان و مافى مرۆف و پەیوەندیە کۆمەلایەتیەکان پارسەنگن بۆ یاساکان لەپێناو کامەرانکردنى کۆمەڵگا و هاوڵاتى کوردستاندا تا بەهەموولایەکەوە کێشەى ئەو بەساڵاچوانە چارەسەربکەین کە کۆتایى تەمەنیان لەسەرشەقامەکان تێپەڕدەکەن و لانەیەکى ئارامیان نیە بۆ حەوانەوەیان.
لێرەوەشەوەى ئەوە دووپات دەکەمەوە؛ زانايانى ئیسلامى ڕۆڵى گەورەیان هەبووە لەهۆشیارکردنەوەى هاوڵاتیان سەبارەت بەڕێزگرتنى بەسەڵاچوان و پیر پەکەووتەکان.
ئەمە ڕاى من بوو نازانم ڕاى بەڕێزتان چى دەبێت؟


