لێدوان

PostHeaderIcon ئارام قادر بۆ پەیام/ پێویستە یاساى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان تەوافوقى سیاسى لەسەر بکرێت

سبەى پەرلەمانى کوردستان خوێندنەوەى یەکەم بۆ یاسایى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان دەکات و سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامیش ڕایدەگەیەنێت" ئەو یاسایە ڕەهەندى نیشتمانى هەیە پێویستە بە تەوافوقى سیاسى تێپەڕ بکرێت ".
ئارام قادر سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامى لەپەرلەمانى کوردستان بە پەیامى ڕاگەیاند//بەیانى خوێندنەوەى یەکەم بۆیاساى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى بارێزگاکان دەکرێت، بەڵام ئەم یاسایە پەیوەستە بەیاساى ئەنجومەنى پارێزگاکان و یاساى کۆمسیۆنى باڵا کە پێوستە بۆ هەرسى یاساکە تەوافقى سیاسى بکریت وەک لەبڕیارى ژمارە 1-2 ى پەرلەماندا هاتووە چونکە ئەو یاسایانە رەهەندى نیشتمانى و سیاسیان هەیە//.
ئارام قادر ئەوەشى ڕاگەیاند// لەکاتێکدا دەتوانرێت هەڵبژاردنێکى بێگەرد ئەنجام بدرێت پاش پەسەندکردنى ئەو یاسایانە گەرەنتى دووبارەنەکردنەوى ئەزموونى دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکانى ئایندەدا نەبێت هاوشێوە هەڵبژاردنەکانى پێشوو//
سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامى لەپەرلەمانى کوردستان هیواشى خواست بەم زوانە گفتوگۆکان بگەنە تەوافقى سیاسى بۆ ئەوەى ئەویاسانە بەزووترن کات بەسەند بکرین.