ئارام قادر/ یاساى هه‌لبژاردنى پارێزگاكان پێویسته به‌ته‌وافوقى سیاسى په‌سه‌ند بكرێت نه‌ك به‌زۆرینه‌و كه‌مینه

ئه‌مرۆ 9-10-2011 هه‌ردوو لیژنه‌ى (یاسایى) و (ناوه‌خۆ)ى په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه له‌وباره‌یه‌وه ئارام قادر ، وتى : دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شمان ئه‌نجامدا له نێوان (لیژنه‌ى یاسایى) و (لیژنه‌ى ناوه‌خۆ)ى په‌رله‌مانى كوردستان ، به ئاماده‌بوونى ده‌سته‌ى كۆمسیۆنى بالاَى كوردستان ، ئاماده‌بوون بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت هه‌مواركردنى یاسای هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكان ، بۆ هه‌موراكردنى هه‌ندیك برِگه‌و مادده‌كانى ، هه‌ندىَ برِگه و مادده هه‌موار كرا بۆ ئه‌وه‌ى ببێته هۆى ئه‌وه‌ى كه‌وا یاسایه‌ك دابرِێژرێته‌وه‌و رِێگرى بكات له ده‌ست تێوه‌ردان و ساخته‌كارى ، به‌لاَم كۆمه‌ڵێك له‌و برِگه‌و ماددانه كه ئێمه وه‌كو ئۆپۆزسیۆن داكۆكیان له‌سه‌ر ده‌كردو تا ئێستا ماوه‌ته‌وه ، یه‌كێك له‌و خالاَنه‌ش ، ئه‌وه‌یه كه له‌رِۆژى هه‌ڵبژرادندا پێویسته لیژنه‌ى تایبه‌ت له‌لایه‌ن دادگاى ته‌میزه‌وه دابندرىَ بۆ تانه لێدان و گوىَ گرتن له سكالاَو شكاتى لایه‌نه سیاسیه‌كان و هاولاَتیان نه‌ك بگه‌رینریته‌وه بۆدادگاى تایبه‌ت مه‌ند كه ئه‌زمونى رابردو سه‌لماندى دادگا تایبه‌ت مه‌نده‌كان نه‌یان توانى به‌رۆلى خۆیان هه‌ستن .
خاڵێكى تر كه زۆر جه‌ختمان له‌سه‌ر كرده‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه : له رِۆژى هه‌ڵبژاردندا به هیچ شێوه‌یه‌ك بوار نه‌درىَ به‌وه‌ى لیسى نوىَ ناوى هاولاتیان دروست بكرىَ به بیانوى ئه‌وه‌ى هاولاَتى ناوى له لیستى ده‌نگده‌ران نیه یا هه‌ڵه له ناوه‌كه‌ى هه‌یه ، به‌ڵكو پێویسته كۆمسیۆن به شێوه‌یه‌كى كاراتر كار بكات بۆ ئاماده‌كردنى لیستى هاولاَتیان ، كه هه‌ر كه‌سێك زوو نه‌یه‌ت بۆ ته‌ئكید كردنه‌وه‌ى ناوه‌كه‌ى یا جێگیر كردنى ناوه‌كه‌ى ئه‌وا مافى نامێنىَ .
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش كه جه‌ختمان له‌سه‌ر كرده‌وه ئه‌ویش جێگیركردنى رِێژه‌ى ئافره‌تانه كه له 30%ى ئه‌و رِێژه‌یه به‌رده‌وام بێت ، چونكه ئه‌گه‌ر بێت و به لیستى تاك بوار بدرىَ هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجام بدرێت بێگومان كاریگه‌رى دروست ده‌كات له‌سه‌ر رِێژه‌ى ئافره‌تان .
ئه‌بىَ ئه‌وه‌ش دوپات بكه‌ینه‌وه كه یاساى هه‌ڵبژاردن یه‌كێكه له‌و یاسایانه‌ى كه رِه‌هه‌ندى نیشتیمانى و سیاسی هه‌یه ، بۆیه‌ش پێویسته به ته‌وافوقى سیاسى په‌سه‌ند بكرىَ نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌ماى زۆرنه‌و كه‌مینه ، چونكه په‌یوه‌سته به هه‌موو قه‌واره سیاسیه‌كان و هه‌موو هاولاَتیانى كوردستانه‌وه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێویسته به به‌رپرسیاریه‌ته‌وه ئێمه برِوانینه ئه‌و یاسایه ، وه ئه‌و یاسایه كه ده‌رئه‌چىَ یه‌كێكه له‌و ده‌روازانه‌ى كه چاكسازى له كوردستاندا به‌رپا ده‌كات هه‌روه‌ها به‌پى بریارى ژماره 1-2 ى په‌رله‌مان پویسته ئه‌ویاسانه‌ى ره‌هه‌ندى سیاسى ونیشتمانیان هه‌یه ته‌وافقى تیدابكریت بۆ په‌سه‌ند كردن


