لێدوان

PostHeaderIcon پەیجى ئارام قادر لە فەیسبوک هاک دەکرێت

پەیجى تایبەتى ئارام قادر لە سەر تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسوک لەلایەن کەسێکى نەناسراوەوە هاک دەکرێت.

ئارام قادر سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامى  لە پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند " لە بەیانى ڕۆژى 10ى 11 ى 2011 وە کەسێکى نەناسراوەوە، پەیجى تایبەتیەکەمى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک هاککردووە کە ڕۆژانە بۆ بڵاوکردنەوەى چالاکیەکانى خۆم و فراکسیۆنى کۆمەڵ و کۆمەڵێکى بابەتى بەسود گرنگ تەرخانم کردووە//.

ڕاشى گەیاند// لە ئێستاشدا چەند گەنجێکى دڵسۆز خۆبەخشانە سەرقاڵى ڕزگارکردنى پەیجەکەمن لە دەستى ئەو کەسە و هیودارم کەس بەم جۆرە کارە دزێو و زیانمەندانە هەڵنەسێت//.