لێدوان

PostHeaderIcon ‎"لە دوو پرسیاردا بۆ سەرۆکى حکومەت" ئارام قادر داواى بە پارێزگاکردنى (بیتوێن و ئاکرێ و هەڵەبجە و سۆران) دەکات

 

(ئارام قادر) سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامى لە پەرلەمانى کوردستان ، ئەمڕۆ یەکشەممە (20/11/2011) لە یاداشتێکیدا کە ئاڕاستەى سەرۆکى حکومەت هەرێمى کوردستان دەکات داواى جێ بەجێ کردنى بڕیارى بە پارێزگارى کردنى شارەکانى (بیتوێن و ئاکرێ و هەڵەبجە و سۆران) دەکات .
(ئارام قادر) لە یاداشتەکەدا ئاماژە بەوە دەکات کە بەپێى ژمارە (11)ى ئەنجومەنى نوێنەرانى – عێراق (پەرلەمانى کوردستان) لە بەروارى 22/9/1999 کە پەرلەمان بڕیاریداوە بۆ ئەوەى شارەکانى (هەڵەبجە و سۆران و بیتوێن و ئاکرێ) بکرێنە پارێزگا ئەم بڕیارەى پەرلەمانیش هیچ پێچەوانە نیە لەگەڵ دەستورى عێراق ، بەڵکو دەستورى عێراقى دانى ناوە بەم مافەى بڕیارەکانى پەرلەمانى کوردستان ، بەپێى ماددەى (117) بڕگەى (1) و ، ماددەى (121) و بڕگەى (1) و ، ماددەى (141) ، بۆیە پێویستە ئەم بڕیارە جێ بەجێ بکرێ ، دەشبوایە لەکاتى خۆى ئەو بڕیارە جێ بەجێ کرابایە .
هەروەها (ئارام قادر) سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵ ئەمڕۆ (20/11/2011) لە پرسیارێکى تردا کە ئاڕاستەى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کرد داواى پێکهێنانى (ئەنجومەنى پاراستنى بەکاربەر) دەکات .
لە یاداشتەکەدا (ئارام قادر) ئاماژە بەوە دەکات کە بەپێى یاساى ژمارە (9)ى ساڵى (2010) لە هەرێمى کوردستان-عێراق یاساى جێ بەجێ کردنى یاساى پاراستنى بەکاربەرى فیدڕاڵى ژمارە (1)ى ساڵى (2010) بەپێى ماددەى (2)ى ئەم یاسایە دەسەڵاتەکانى حکومەتى هەرێم جێگەى دەسەڵاتەکانى حکومەتى فیدڕاڵى دەگرێتەوە ، وە بەپێى ماددەى (4)ى یاساکە پێویستە ئەنجومەنێک پێک بهێندرێت بۆ پاراستنى بەکاربەر لە کوردستان کە پەیوەست دەبێت بە سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران ، بەڵام لە ئێستادا ئەو ئەنجومەنە پێکنەهێنراوە ، بۆیە پێویستە پێک بهێندرێت بۆ جێ بەجێ کردنى یاساکە