لێدوان

PostHeaderIcon سەرى ساڵى 1433 کۆچیتان پیرۆزبێت


سەرى ساڵى 1433 کۆچى؛ سەرەتاى کۆچى پێغەمبەرمان محەمەدە"درودى خواى لێبێت" و دامەزراندنى یەکەم دەوڵەتە لەمیژووى ئاینى پیرۆزى ئیسلام و موسڵماندا، وە وانەیەکى گەورەیە بۆ هەموو مرۆڤایەتى بەتایبەت ئەوانە کە خۆیان بەشوێن کەوتەى ئاینى پیرۆزى ئیسلامى دەزانن.
لێرەوە بە بۆنەى هاتنى ساڵى نوێى کۆچیەوە پیرۆزبایى خۆم ئاڕاستەى سەرجەم موسڵمانانى جیهان و هەرێمى کوردستان دەکەم و هیوادارم هەموومان مانا و فەلسەفەى کۆچ لەژیانماندا ڕنگ پێ بدەینەوە و هیجرەتى رەسوللە "درودى خواى لێبێت" و یارانى بکەینە سەر مەشقى ژیانمان.

ئارام قادر
سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامى لە پەرلەمانى کوردستان