لێدوان

PostHeaderIcon فراکسیۆنى کۆمەڵ بروسکەیەکى پیرۆزبایى ئاڕاستەى کەناڵى ئاسمانى پەیام دەکات

بەبۆنەى تێپەڕبوونى سێیەم ساڵیادى کەناڵى ئاسمانى پەیام ، فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامى بروسکەیەکى پیرۆزبایى ئاڕاستەى ئەو کەناڵە دەکات ، ئەمەش دەقەکەیەتى :

بسم الله الرحمن الرحیم
اڵژِینَ یُبلِغونَ ڕسلتِ اللهِ ۆێخْشَوْنَهُ ۆڵا ێخْشَونَ ڕحَداً إِڵا اللهَ ۆکَفَى بِاللهِ حَسیباً

بەڕێزان / ستافى کەناڵى ئاسمانى پەیام
بەبۆنەى تێپەڕبوونى (3) ساڵ بەسەر دەست پێ کردنى پەخشى کەناڵەکەتان (وەک یەکەم کەناڵى ئاسمانى ئیسلامى کوردى) ، بەناوى فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامی لە پەرلەمانى کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایى لە دەستەى بەڕێوبەرایەتى و تەواوى کارمەندەکانتان دەکەین ، هیوا خوازین بەردەوام بن لە گەیاندنى پەیامى پیرۆزتان وەک پەیامێکى پیرۆزى ئیسلامى و نیشتیمانى هەر وەک چۆن لە ڕابردوودا توانیتان ڕوى ڕاستەقینەى کوردستان بگەینن بە جیهان .
دووبارە پیرۆزبێت دەست پێ کردنى چوارەمین ساڵى کەناڵى پەیام


فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامى لە پەرلەمانى کوردستان
6/1/1433ى کۆچى
2/12/2011ى میلادى