خۆپیشاندانه‌كه‌ی ڕه‌مه‌زانی 1987 هه‌ڵه‌بجه... هه‌نگاوێكیتر له دامه‌زراندنی بزاڤی چه‌كداری ئیسلامی له كوردستان
ئارام قادر:
بیروه‌رییه‌ك كه هه‌رگیز له یادم ناچێت سه‌ردانی شاری دهۆكم كرد و له گه‌ڵ مامۆستا (خه‌لیل ابراهیم) كۆبومه‌وه كه ئه‌وكاته به‌رپرسی كاروباری شاری دهۆك بوو و له‌وێشه‌وه هاتمه‌وه سلێمانی و له‌گه‌ڵ مامۆستا (نازم عه‌بدوڵڵا) له مزگه‌وتی حاجی كریم كۆبووینه‌وه كه سه‌رپه‌رشتی كاری رێكخستنی سلێمانی ده‌كرد‌و هه‌روه‌ها هه‌ندێك كادیری پێشكه‌وتووم بینی له سلێمانی وهه‌ڵه‌بجه له‌م كۆبوونه‌وانه‌دا بیرۆكه‌ی زه‌روره‌تی بزوتنه‌وه‌یه‌كی چه‌كداری ئیسلامی مان لا گه‌ڵاڵه بوو كه تا چه‌ند ئه‌و مه‌سه‌له‌یه پێویسته بۆ بزاڤی ئیسلامی كورد، ماوه‌یه‌ك ئه‌ندامان له نێو خۆیاندا له‌م باره‌یه‌وه به‌رده‌وام بووین له‌م گفتوگۆیانه‌دا و زۆربه‌ی ئه‌ندامان ڕایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌بوو كه بزوتنه‌وه‌یه‌كی چه‌كداری ئیسلامی زه‌روره‌تیكی ئه‌و قۆناغه‌یه و پێوسته هه‌نگاوی بۆ بنرێت به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ڕامان وابوو كه پێوسته لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی تیۆری بزوتنه‌وه ئیسلامییه چه‌كداره‌كانیتر بكه‌ین‌و پاشان هه‌ڵسه‌نگادنێكی مه‌یدانی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانین تا چه‌ند ده‌توانرێت ئه‌و بزاڤه بكرێته كردار له واقیعی كوردستان.
له 19 ره‌مه‌زانی 1987 خۆپیشاندانێك روویدا له شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به‌بۆنه‌ی باركردنی زۆره ملێی خه‌لكی له گونده‌كانی هه‌ورامان و شاره‌زوور و زیادبوونی سته‌می به‌عس له ناوچه‌كه‌دا ئه‌و به‌یانییه به‌په‌له خۆم گه‌یانده (كاك ته‌وفیق كه‌ریم) له مزگه‌وتی ئه‌بوبه‌كری صدیق كه ئه‌وكاته (مامۆستا مه‌لا موحه‌ممه‌د عومه‌ر) ئیمام و خه‌تیبی ئه‌و مزگه‌وته بوو كه‌وتینه گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له هه‌نوكه‌ییه له پیش نیوه‌رۆ حكومه‌ت ده‌ستی كرده بۆردومان كردنی گه‌ره‌كی كانی عاشقان به كۆپته‌رو گرتنی خه‌ڵك به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی، منیش نه‌متوانی تا نزیك عه‌سر بگه‌ڕێمه‌وه بۆ گه‌ڕه‌كی سه‌را پاش سووك بوونی بۆردمانه‌كه خۆم گه‌یانده‌وه مزگه‌وتی شافعی و (مامۆستا غازی حمه‌امین) ش گه‌شته ئه‌وی و له‌گه‌ڵ (مامۆستا مه‌لا عوسمان) له حوجره‌كه‌ی مزگه‌وت كۆبوینه‌وه سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه ماوه‌یه‌ك گفتوگۆمان كرد و گه‌شتینه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ناتوانین به‌و شێوه‌یه بمێنینه‌وه و پێوسته جموجولێكی به په‌له بكه‌ین و بریاری كۆتای بده‌ین هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا (مامۆستا مه‌لا عوسمان) نامه‌یه‌كی نوسی بۆ (مامۆستا مه‌لا عه‌لی) و به (مامۆستا غازی) دا ناردی بۆ ئاگادار كردن وپرس پێكردنی له و بریاره چاره‌نوسسازه ، پاشتر كه (مامۆستا غازی) وه‌ڵامه‌كه‌ی به ئیجابی گه‌یانده‌وه وپێی ڕاگه‌یاندن كه (مامۆستا مه‌لا عه‌لی) زۆر به په‌له‌یشه و زۆر قایله به‌و هه‌نگاوه ... ده‌ستمان كرد به خۆئاماده‌كردن بۆ كۆچ كردن بۆ ئیران، ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ڕێكخستنی برایان كه سه‌رپه‌رشتی كارمان ده‌كرد له ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور به هۆی دروست بونی مه‌ترسی له مانه‌وه‌مان له ناوچه‌كه‌دا بڕیارمان دا خۆمان برۆینه ده‌ره‌وه كه پێكهاتبووین له (عه‌لی عه‌بدوڵڵا و موحه‌ممه‌د عومه‌ر و ئیكرام كه‌ریم وغازی حمه امین و توفێق كریم و ئارام قادر) و (مه‌لا عوسمان پێنجوێنی و مامۆستا عومه‌ر ئه‌مین) مان هێشته‌وه بۆ كاروباره‌كانی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌به‌جه وشاره‌زوو و پاش ئه‌وه‌ی برایان به چه‌ند شه‌وێك په‌ڕینه‌وه سنوری ئێران منیش له ڕێگه‌ی (درۆله) وه رۆشتمه ناو سنوری ئێران ئه‌و برایانه‌ی له گه‌ڵم بوون بۆ ئه‌و شه‌وه (كاك خالید عه‌بدولكه‌ریم) كه ده‌لیلمان بوو و (كاك حمه عه‌لی هه‌ورامی و مامۆستا حمه صاڵح و مامۆستا غه‌فار و كاك حسێن مۆردێنی) به‌م شێوه‌یه ئه‌و نه‌خشه وبیركردنه‌وه‌یه‌ی كه هه‌مان بوو خۆپیشاندانه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه كاته‌كه‌ی هێنایه پێشه‌وه‌و كاته‌كه‌ی نزیك خسته‌وه، مه‌به‌ستیشمان له ڕۆشتن به‌و شێوه چڕ‌و پڕه له سه‌ركرده‌و كادیره پێشكه‌وتووه‌كانی ڕێكخستن بۆ ئێران پێكهێنانی بزوتنه‌وه‌یه‌كی چه‌كداری ئیسلامی بوو .
7-10-2009
هه‌ولێر
تێبینی:
داوا له‌و براو خۆشكه به‌ڕێزانه ده‌كه‌ین كه بۆ به‌شی (بیره‌وه‌ری یان به‌ڵگه‌نامه‌كان) تێبینی یان سه‌رنج یان ڕه‌خنه یان زیادكردنێكیان هه‌بێت زۆر سوپاسیان ده‌كه‌ين گه‌ر نامه‌یه‌كمان ئاڕاسته بكه‌ن له ڕێگه‌ی نامه‌ی ئه‌لكترۆنیه‌وه تا بتوانین بیره‌وه‌رییه میژووییه‌كان وبه‌ڵگه‌نامه‌كان پشتڕاست بكه‌ینه‌وه.
له گه‌ڵ ڕێزدا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پێگه‌ی
ئارام قادر
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان

