هیواكانی ڕێگای كۆچكردن
پیش ئه‌وه‌ی ئێمه له كوردستان كۆچ بكه‌ین بۆ ئێران به مه‌به‌ستی پێكهێنانی بزاڤێكی چه‌كداری و گواستنه‌وه‌ی ڕێكخستن له مه‌یدانی تیۆرییه‌وه بۆ مه‌یدانی كرداری مامۆستایان (صدیق عبدالعزیز‌و ئه‌حمه‌د شافیعی و مه‌ولوود باوه‌مورادو موحه‌ممه‌د ره‌ووف پێنج مانگ پێش ئێمه كۆچیان كردبوو بۆ ئێران به هۆی ئاشكرابوونی ڕێكخستنه‌كان و مه‌ترسی بوون له ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌كانی ڕێكخستنی برایان له كوردستان، ئێمه به هیموه‌تیكی به‌رز‌و ڕۆحیه‌تێكی نه‌پساو ماڵ‌و خێزان‌و دایك‌و باوك وخوێندمان به‌جێهێشت زیاتر له 90 قوتابی زانكۆ‌و ئاماده‌یی بووین كه له ڕێگای (درۆله)وه ڕۆشتین‌و زیاتر له 300 خیزان بووین كه پاشتر له ئۆردوگای (سه‌ریاس) جیگیریان كردین، زۆربه‌یان به‌رژه‌وه‌ندی‌و سه‌روه‌ت‌و سامانیان به‌جێهشت بۆئه‌وه‌ی به‌شداربن له كاروانی جیهاد‌و تۆڵه‌ی خۆیان له ده‌سه‌ڵات و ڕژێمی به‌عس بكه‌نه‌وه، له هۆكاره‌كانی هیممه‌تبه‌رزی و هیوا بڵندیمان به كاره‌كه‌مان دوو مه‌سه‌له بوو:
یه‌كه‌میان: ئه‌و برایانه‌مان پێش ئێمه كۆچیان كردبوو، وا پیشبینمان ده‌كرد كه تا ئێمه ده‌گه‌ینه ئێران ئه‌وان زه‌مینه‌سازی و ئاماده‌باشییان كردبێت كه بیستوویانه بارودۆخی هه‌ڵه‌بجه به‌و شێوه‌یه ئالۆز بووه.
دووه‌میان: ئێمه به‌ره‌و كۆماری ئیسلامی ملی رێمان گرتبووه‌یه به‌ر كه به خه‌یاڵی خۆمان، خانه خوین و به بێگانه‌مان نازانن، ئێمه به‌م مه‌به‌سته‌و به‌م خه‌یاڵ سافییه ملی ڕیمَان گرته به‌رو بۆچونمان وابوو كه كۆماری ئیسلامی ئێران لانه‌ی موجاهیدین‌و پشتیوانی موسوڵمانانه، چونكه تا ئه‌وكاته‌ش ئێمه نه‌كه‌وتبووینه ناو قوڵایی ململانێیه میژوویه‌كانی شیعه‌و سووننه‌و ئاڵۆزییه میژووییه‌كان نه‌ورووژێنرابوون، و هه‌ر بابه‌تێكمان به‌رگوێ بكه‌وتایه سه‌باره‌ت به ناكۆكی نێوان ئیسلامییه‌كان ده‌ستبه‌جی ئه‌و ڕووداوانه‌مان به پیلانی زایۆنی جیهانی‌و به‌رنامه‌ی ماسۆنییه‌ت داده‌نا، زۆر به سینه سافی و ئاسایی رۆشتینه ناو خاكی ئێران‌و چاوه‌رێ بووین كه به‌رپرسان و پله‌داره‌كانی ئه‌و ولاته چاوه‌رێمان ده‌كه‌ن و باوه‌شی به‌زه‌یی و سۆزمان بۆ ده‌كه‌نه‌وه، به‌لام به‌داخه‌وه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه توشی شۆك بووین كه بینیمان ئه‌و شاڵاوه مرۆییه به كه‌له‌ك ئیمه‌یان په‌رانده‌وه له ئاوی سیروان، منداڵ و پیر‌و په‌ككه‌وته‌و ژن‌و پیاو به سه‌ره ده‌یان ده‌بردنه ئه‌وبه‌ر ئاوی (سیروان) و پاشان 8 سه‌عات رێمان كرد به‌پێ و ب ه‌به‌رزای شاخێكدا ئه‌وجا گه‌شتینه سه‌ر جاده‌ی گشتی، پاش ماندوبونێكی زۆر گه‌شتینه سه‌رجاده ده‌بینین (زیل)ی عه‌سكه‌ری چاوه‌ڕێمانه وه‌ك دیلی شه‌ڕ به‌ره‌و سه‌ریاس به‌ڕێیان كردین، پاشتر كه گه‌شتینه سه‌ریاس هه‌ر مالیك وخێوه‌تیك‌و هه‌ندێ پیداوویستی سه‌ره‌تاییان پێداین، ته‌نانه‌ت تاچه‌ند رۆژیك له عه‌لاگه‌و سه‌ره‌مه‌نجه‌ڵدا شله‌و برنجمان ده‌خوارد، ده‌وروپشتی خیوه‌تگاكه‌ش به ته‌لبه‌ند توندكرا و خاڵی پشكنین دانرا كه نه‌یانده‌هێشت كه‌س بڕواته ده‌ره‌وه و كه‌س بێته ژوره‌وه، ئیتر هه‌ستمكرد كه‌ئیمه خراپ حاڵی بووین له وه‌زعه‌كه، ئێمه نه خانه‌خوێین و نه سه‌ركرده‌ی حزبی، به‌ڵام هه‌ر وره‌مان به‌رنه‌دا‌و سات نا ساتێك چاوه‌ڕوان بووین كه بارودۆخه‌كان ئاسایی ده‌بنه‌وه وپاساومان بۆ ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌هێنایه‌وه و دڵی خۆمان خۆشده‌كرد به‌وه‌ی سوننه‌تی ڕێگای جیهاد‌و خه‌بات به‌و شێوه‌یه، ئه‌وه‌ی دێته ڕێمان دیارده‌یه‌كی سروشتییه و ریبازی كاركردنی ئیسلامییه، تروسكایه‌كی هیوامان مابوو ئه‌ویش ئه‌و برایانه‌مان كه پیش ئێمه هاتبوون وا ده‌هات به خه‌یاڵماندا كه به خێرایی ده‌گه‌نه لامان‌و له‌م وه‌زعه ڕزگارمان ده‌كه‌ن، به‌ڵام پاش هه‌فته‌یه‌ك (مامۆستا صدیق‌و مامۆستا موحه‌ممه‌د ڕه‌ووف) هاتنه لامان من چاوه‌ڕێبووم چه‌كمان بۆ بهێنن‌و ئێمه‌ش یه‌كسه‌ر ببه‌نه ده‌ره‌وه‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسان بكه‌وینه گفتوگۆ بۆ ڕێكخستنی كاره‌كان، به‌ڵام بینیم نایه‌ڵن ئه‌وان بێنه ژووره‌وه و نایه‌ڵن ئێمه‌ش بڕۆینه ده‌ره‌وه ، ئه‌وان له‌ودیو ته‌لبه‌نده‌كه‌و ئێمه‌ش له‌م دیو ته‌له‌به‌نده‌كه‌وه ده‌ستمانكرده گفتوگۆ وه‌ك چۆن زیندانییه‌كان سه‌ردانیان ده‌كرێت له زیندانه سیاسیه‌كاندا، ئه‌وه‌نده‌یتر توشی شۆك بووم و زانیم ئێمه دیلكراوێكی پله نایابین، به‌ڵام له‌مه‌ش خراپتر ئه‌وه بوو كه كه‌وتینه گفتوگۆ‌و وتووێژ بۆیان باسكردم كه ئه‌وانه‌ی پێش ئێمه‌ش هاتوون زیندانی كراون‌و ماوه‌یه‌ك له زیندان ماونه‌ته‌وه، (مامۆستا موحه‌ممه‌د نه‌زیف) كتێبێكی بۆ هێنابووم به ناونیشانی (الاخوان المسلمون) كه له نوسینی (ره‌ووف شلبی) بوو‌و خه‌تی هێنابوو به ژیر بابه‌تێكدا كه ئیخوان باوه‌ڕی به شۆڕشی چه‌كداری نییه‌و چه‌ك‌و توندوتیژی به‌كار ناهێنیت بۆگه‌شتن به ئامانجه‌كانی، كاتێك ئه‌م كتێبه‌م بینی و ڕووداوه‌كان یه‌ك له دوای یه‌ك دڵیان ده‌شكاندین وبێ ئومێدی ده‌كردین به‌ڵام هیوامان هه‌ر مابوو و وره‌مان به‌رنه‌ده‌دا، هه‌رچه‌نده ئه‌م ڕووداوانه ته‌واو بارودۆخه‌كه‌یان له‌به‌ر چاو گۆڕیم‌و زانیم ئێمه بۆ شوێنی هه‌ڵه هاتووین و چاك له بارودۆخه‌كان نه‌گه‌شتووین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م بێ ئومێدكردنانه‌ش و له‌گه‌ڵ ئه‌م دیارده دڵشكێنانه‌دا وازمان نه‌هێنا‌و ده‌ستمانكرده كۆبوونه‌وه له نێوان ئه‌وانه‌ی كه له كوردستانه‌وه هاتبوین‌و چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شمان سازكرد له نێوان خۆمان‌و (مامۆستا صدیق‌و مامۆستا مه‌لا عوسمان) بۆ پێكهێنانی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئیسلامی‌و چۆنیه‌تی ڕێكخستنی كاره‌كان، به‌ڵام ئه‌و هه‌وره بروسكه‌یه‌ی هه‌موو بارودۆخه‌كه‌ی گۆڕی‌و ڕیزه‌كانی له یه‌كتر ترازاند‌و هیوای كوژاندینه‌وه نامه‌ی (دكتۆر نو‌عمان سامه‌ڕایی) بوو به ناوی ریكخستنی ئیخوانی نێوده‌وڵه‌تی‌و سه‌ركردایه‌تی عێراقه‌وه كه به ڕوونی تێدا ئاگاداری كردین ئه‌وه‌ی له سه‌ر به‌رنامه‌ی برایان بێت نابێت چه‌ك هه‌ڵبگرێت‌و به‌شداری له كاری جیهادی بكات.

