چه‌ند یاده‌وه‌ریكی پڕۆژه‌ی یه‌كبوون له نیوان بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینی ئیسلامی
شه‌وی 21ی ئایاری 1999 له سلێمانی له‌باره‌گای په‌یوه‌ندیه‌كان مه‌كته‌بی سیاسی كۆبوویه‌وه‌و پڕۆژه‌ی یه‌كبوونی له‌گه‌ڵ باسك ئاماده‌كرد و كۆبوونه‌وه‌كه زیاتر له 20 كاتژمێری خایاند‌و كیشه‌یه‌كمان بۆدروست بوو له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی كه بزوتنه‌وه داوایان كردبوو ڕیژه‌ی مه‌كته‌ب سیاسی كه‌م بكه‌ینه‌وه ئێمه‌ش له‌نێو خۆماندا گیرمان خواردبوو و هیچ ریگه چاره‌یه‌كمان بۆ نه‌ده‌دۆرزاریه‌وه بۆكه‌مكردنه‌وه‌ی دوو ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی چونكه به‌هه‌ر ریگایه‌ك ببوایه ده‌بوایه دوو ئه‌ندام كه‌مبكرایه‌ته‌وه به‌لام بۆمان رێك نه‌ده‌خرا و خه‌ریك بوو كیشه‌یه‌كی قول له‌نیو خۆمان دروست بكه‌ین ئه‌مه له‌كاتیكدا بوو كه هێشتا ریكه‌وتنه‌كه ئیمزا نه‌كرابوو، كه به‌و قه‌یرانه‌دا ڕۆشتین بر یارماندا هه‌ول بده‌ین كه ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب سیاسی كه‌س كه‌م نه‌كریته‌وه ئه‌وان احتیاتیان هه‌بوووه پیشنیارمان ئاماده‌كرد كه ئه‌وان احتیاته‌كان به‌یینه سه‌ره‌وه بۆ مه‌كته‌ب سیاسی و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه دوو احتیاتی مه‌كته‌ب سیاسی‌یان هه‌بوو به‌رزبكرینه‌وه بۆ مه‌كته‌ب سیاسی له‌وانه‌ش كاك دڵشاد كه‌لاری یه‌كێكیان بوو.
له پاش ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه له ڕۆژی سێشه‌ممه 23ی ئایاری 1999 كاتژمێر 6ی ئێواره كۆبونه‌وه‌ی شورای برا سازكرا له‌سلیمانی به مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌ی یه‌كبوون وكه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ركردایه‌تی چونكه ئێمه سه‌ركردایه‌تمان زۆر بوون وئه‌وان 26 ئه‌ندامیان هه‌بوو له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا كۆمه‌ڵێك دكتۆر له هه‌ڵژاردنه‌كه‌دا ده‌رنه‌چوون له‌وانه‌ش دكتور دیاری اسماعیل‌و دكتۆر عه‌بدولكریم احمه‌د‌و دكتۆر محمد تاهیر ومامۆستا مه‌لا عوسمان كه به‌راستی كاره‌ساتیكی زۆر گه‌وره بوو بۆ راپه‌رینی ئیسلامی چونكه بوونی ئه‌و ژماره زۆره له ڕۆشنبیران له ناوسه‌ركردایه‌تی خالیكی به‌هیز بوو بۆ راپه‌رین به‌ڵام له‌و هه‌لبژاردنه‌دا ئه‌و دیارده‌یه زۆر ناته‌ندروست بوو وه بێگومان هه‌ندیك كیشه‌ی لابه‌لایی بۆدروست كردین هه‌ر چه‌نده ئه‌و برایانه‌ی ده‌رنه‌چوون و هه‌لنه‌بژیران زۆر كیشه‌یان بۆدروست نه‌كردین كه به‌راستی ئه‌وه‌ش فه‌زڵێكی زۆر بوو بۆ ئه‌و به‌ریزانه و هه‌لویستیكی جوان بوو چونكه له‌ناو سه‌ركردایه‌تی راپه‌ریندا ئه‌وان له زۆر ئه‌ندامانی تر له پیشه‌وه بوون چ له‌رووی رۆشنبیری یان له‌رووی سیاسیه‌وه .
پاش ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ش له ڕۆژی 25ی ئایاری 1999 له سلێمانی له باره‌گای برا هه‌ردوو لیژنه‌ی باسك‌و برا كۆبووینه‌وه بۆ گفتوگۆ وپه‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ی یه‌كبوون له باسك به‌ریزان مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود، مامۆستا عه‌لی باپیر، كاك عه‌بدولڕه‌حمان عه‌بدولڕه‌حیم، مامۆستا یاسین حه‌سه‌ن، مه‌لاعومه‌ری فێرگه‌وه له برا مامۆستا ناصیح مه‌لا صاڵح، مامۆستا دارا موحه‌ممه‌دامین، كاك هاوژین تالیب، پاریزه‌ر یاسین زه‌نگه‌نه، ئارام قادر. وه كۆبوونه‌وه‌كه زیاتر له 6 كاتژمێری خایاند، به‌داخه‌وه كۆبونه‌وه‌كه بێ نه‌تیجه بوو ته‌نها ئه‌وه‌نده بوو كه له یه‌كتر تێگه‌شتین ونیه‌ت مه‌به‌ستی هه‌ریه‌كه‌مان ده‌ركه‌وت وه له‌وكۆبنه‌وه‌یه‌دا نوكته‌یه‌ك روویدا ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو دیاربوو كه نوینه‌ری باسك پیش‌تر قسه‌یان كردبوو به‌یه‌ك كه‌گه‌ر برا به‌خالی یه‌كه‌م رازی نه‌بوو ئه‌وا تنازول بكه‌ن بۆخالیكی تر مامۆستا احمه‌د كاكه‌محمود به‌رپرسی وه‌فدی ئه‌وان بوو هه‌ردوخاله‌كه‌ی به‌یه‌كه‌وه ووت ئه‌مه‌ش بۆ ئیمه زۆر باش بوو وه زانیمان ره‌وتی قسه‌كانیان چۆنه و دانوستانه‌كه به‌ره‌و كوی ده‌روات.
سه‌عاتی 4ی ئێواره‌ی ڕۆژی جومعه 26ی ئایار 1999 مامۆستا عه‌لی باپیر‌و كاك دڵشاد‌و كاك عبدالحمید جلال‌و چه‌ند ئامر هێز‌و ئه‌ندام هێزێكی باسك له مه‌كته‌بی سیاسی برا له سلێمانی سه‌ردانیانكردم وحه‌زیان كرد یه‌كتر ببینین منیش ته‌نها مامۆستا حمه‌ره‌شید پینجوینیم ده‌ست كه‌وت كه ئاماده بیت له‌گه‌لم وه سه‌ردانه‌كه به مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو كه بزانن ئایا پرۆسه‌ی یه‌كبوون ویه‌كگرتنه‌كه به‌هۆكاری وه‌فاتی مامۆستا مه‌لا عوسمانه‌وه وه‌ستاوه یان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بین ، چونكه سه‌ره‌تای گفتوگۆ له‌سه‌ر یه‌كبوون ده‌ستی پیكردبوو له‌كاتیكدا مامۆستا مه‌لا عوسمان لادرابوو له‌رابه‌ری بزوتنه‌وه وكیشه‌یه‌كی قولی دروست كردبوو له‌نیو خۆی بزوتنه‌وه، وه هه‌ندیك له ناوخۆی بزوتنه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی بزوتنه‌وه وا بیریان له‌پرۆسه‌ی یه‌كبوون ده‌كرده‌وه كه بۆ ئه‌وه‌یه مامۆستا مه‌لا عوسمان بهینینه‌وه بۆ رابه‌ری ،كه ئه‌ویش وه‌فاتی كرد كه‌واته پرۆسه‌كه هه‌ره‌س ده‌هینیت یان ده‌وه‌ستیت ، به‌لام من له‌و كۆبنه‌وه‌دا ئه‌وه‌م دوپات كرده‌وه ئه‌م پرۆسه‌یه له‌لای ئیمه هیچ په‌یوه‌ندی به‌و كه‌سه‌له‌یه‌وه نیه، هره‌چه‌نده پیمان ناخۆش بووه كه له‌رابه‌ری لادرابوون وه‌مه‌سه‌له‌یكی گرنگیش لیره‌دا پیوسته ئاامژه‌ی پیبكه‌م ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو كانتیك مامۆستا مه‌لا عوسمان له‌رابه‌ری لادرا له شورای راپه‌رین له‌هه‌ولیر له‌كۆبونه‌وه‌یك باس له‌پرۆسه‌یه‌ككرا كه اممۆستا مه‌لا عوسمان ده‌عوت بكریت بۆ ئه‌وه‌ی ببیته‌رابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی راپه‌رین وه‌ئه‌وه‌ش هه‌ندیك قسه‌مان له‌سه‌ر كرد ،به‌لام ئه‌و پرۆسه‌یه بۆمان نه‌لوا كه بكریته واقیع وجی به‌جی بكریت. وه له‌وكۆبنه‌وه‌دا من پیش‌تر كاك عه‌بدالحمیدم نه‌بینیبوو، به‌لام بیستبووم كه‌زۆر ململانیی ئه‌ندامانی راپه‌رین ده‌كات له‌ناوچه‌ی شیخ عه‌باس، كه پیان ناساندم ووتم تۆیت وتوته نابیت ته‌یاره‌ی راپه‌رین بیت به‌سه‌ر شیخ عه‌باسدا هه‌مووده‌ستیان كرده پیكه‌نین.
پاش وه‌فاتی مامۆستا مه‌لا عوسمان بۆماوه‌یه‌ك پرۆژه‌ی یه‌كبوون وه‌ستا و له‌هیچ لایه‌كه‌وه قسه‌وباسی له‌سه‌ر نه‌كرا به‌لام پاش هه‌ندێك په‌یوه‌ندی له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه بریاردرا كۆبونه‌وه‌كان ده‌ست پیبكریته‌وه وه كۆبونه‌وه‌ه‌یه‌ك سازكرا له
ڕۆژی پێنجشه‌ممه به‌رواری 3-6-1999 له باره‌گای مه‌كته‌ب سیاسی بزووتنه‌وه له هه‌له‌بجه، كه كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌م بوو بۆ یه‌كبوون، باسك كاك دڵشاد كه‌لارییان یان زیادكردبوو بۆلیژنه‌كه‌یان، یاسین حه‌سه‌ن نه‌هاتبوو.. ئیستیقبالێكی سارد كراین، دیاربوو كێشه كه‌وتبوویه نێوانیانه‌وه بۆ پڕۆژه‌ی یه‌كبوون، مامۆستا عه‌لی باپیر‌و عومه‌ری فێرگه له مه‌وعیدی كۆبوونه‌وه‌كه دواكه‌وتن ـ سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانی تا 5ی ئێواره كۆبوونه‌وه‌كه به‌رده‌وام بوو ـ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناخۆش بوو چونكه باسك وه‌ك یه‌كه‌مجار ئیجابیه‌تیان پێوه دیار نه‌بوو، ته‌راجوعیان له ریژه‌كه كردبوو كه پیش‌تر اتفقمان له‌سه‌ر كردبوو له 4-6 بۆ 1-3 له ئاستی مه‌كته‌ب ومه‌له‌بند وتا هه‌موو ئاسته‌كانی ریكخستن ، وه‌مه‌سه‌له‌ی داراییان هینایه نا كۆبنوه‌كانه‌وه كه ئیمه چه‌ندمان هه‌یه و ئه‌وان چه‌ندییان هه‌یه وپیوسته هره‌دوولا وه‌ك یه‌ك پاره بهینن بۆپرۆسه‌ی یه‌كبوون ، به ڕاستی ئێمه زۆر سینه سافانه هاتبوین به‌ده‌م پرۆژه‌كه‌وه و وابیرمان لی ده‌كرده‌وه كه وه‌ك خیزانیك ببین به یه‌ك‌و ماڵ تێكه‌ڵ كه‌ین، كه داوای پاره‌یان كرد ته‌واو بێ ئومێد بووین، وه له‌وكۆبونه‌وه‌یه‌دا خالیكی تر كۆبنه‌وه‌كه‌ی شله‌ژاند، ئه‌ویش ئه‌وه بوو نوینه‌ری بزوتنه‌وه زۆر سووربوون له‌سه‌رهیشتنه‌وه‌ی ناوی ـ بزووتنه‌وه ـ به‌لام بۆ ئه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌كه تیك نه‌چیت و پرۆسه‌كه له‌بارنه‌چیت له‌سه‌ر هه‌ندێك شت ڕێككه‌وتین ئه‌ویش نه‌ك بۆ ئیمزا كردن به‌لكو ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بێ ئومێد نه‌بێت‌و بزانن كه كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر یه‌كبوون به‌رده‌وامه، وا دانرا كه پاش ساڵ‌و نیوێك كۆنگره ببه‌سترێت‌و ڕێژه‌ی هێزه‌كان 1-3 بێت‌و شورا كه‌م بكرێته‌وه به ڕێژه‌ی 1-1.
پاش ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی هه‌له‌بجه ره‌ش بینینه‌ك دروست بوو له‌سه ركردایه‌تی ومه‌كته‌ب سیاسی راپه‌رین و له‌ئه‌نجامی ئه‌مه‌شدا شه‌وی شه‌ممه - 1 شه‌ممه 5-6-1999 كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی برا بوو بۆ مه‌سه‌له‌ی یه‌كبوون له‌گه‌ڵ باسك، وه پاش گفتوگۆ وهه‌لسه‌نگاندنی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌وكۆبونه‌وه‌یه بڕیاردرا ڕازی نه‌بین به مه‌رجه‌كانی بزوتنه‌وه و گه‌ر ئه‌وان له‌سه‌ر قسه‌ی خۆیان سوورببن ئیمه واز له‌پرۆسه‌كه بهینین.
و له 8-6-1999 سه‌عات 10:30 له هه‌ڵه‌بجه هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی باسك‌و برا كۆبووینه‌وه له برا حاجی سمكۆ‌و له باسك دكتۆر ئیبراهیم ئاماده نه‌بوون، بۆ نیوه‌ڕۆ له ماڵی مامۆستا مه‌لا عه‌لی نانمان خوارد، وه مامۆستا عه‌لی باپیر ئاماده نه‌بوو بۆنان خواردنه‌كه، كۆبوونه‌وه‌كه زیاتر بۆ موجامه‌لات‌و ڕێكخستنه‌وه‌ی كاره‌كان بوو چونكه لیژنه‌كان زوو زوو ده‌وه‌ستان وته‌نگه‌ژه‌ی دروست كردبوو وه ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه كه‌میك ئومیدی دروست كرده‌وه.
و له 10-6-1999 له مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی كۆبوونه‌وه‌ی شورا سازكرا، پڕۆژه‌ی یه‌كبوون بۆ دواجار په‌سه‌ندكرا، ومه‌سه‌له‌ی پاره‌و قه‌رزاری مه‌ڵبه‌نده‌كان هاته پێشه‌وه و شیوه‌ی په‌یداكردنی ئه‌و سه‌رمایه‌یه‌ی كه بۆ پرۆسه‌ی یه‌كبون بریاری له‌سه ردرابوو له‌گه‌ل بزوتنه‌وه ریكه‌وتبوین كه‌مانگانه ئیمه پیویسته 350000 دینار بده‌ینه مه‌كته‌بی دارایی بۆماوه‌ی سالیك وبزوتنه‌وه‌ش ئه‌و دووملیۆنه‌ی كه له‌حكومه‌ته‌وه وه‌رده‌گیرا بخریته داراییه‌وه، پاشان مه‌كته‌بی سیاسی كۆبوویه‌وه یه‌كی ساز كرد كه مه‌سه‌له‌ی دارایی و چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی ئه‌ندامان له پۆسته‌كان و دابینكردنی ئومتبیل بۆ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی قسه وباسی له‌سه‌ركرا كه له ئه‌نجامی ئه‌م بابه‌تانه‌ش زۆر دژواری دروست بوو.
وه بۆوداجار وقسه‌ی كۆتایی له‌پرۆسه‌كه بریاردا كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌ب سیاسی هه‌ردوولا سازبكریت له مه‌لبه‌ندی راپه‌رین له 14-6-1999 له باره‌گای برا له سلێمانی كۆبووینه‌وه ، له باسك مامۆستا عه‌لی باپیر‌و دكتۆر ئیبراهیم و له برا كاك حاجی سمكۆ ئاماده نه‌بوون، وه مه‌ڵبه‌ندی بزووتنه‌وه ئاگادار نه‌بوون له سه‌ركردایه‌تیان كه دێنه سلێمانی ودیاره مقمۆمقۆیه‌كی دروست كردبوو وه نزیكه‌ی 15 خوله‌ك له‌كاتی كۆبونه‌وه‌كه دواكه‌وتن، وه مامۆستا شێخ موحه‌ممه‌د به‌رزنجی له سلێمانی بوو دوای ته‌له‌فۆن بۆ كردن هات وبه‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌ی كرد وه ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئه‌وه یه‌كه‌م جار بوو مامۆستا مه‌لا عه‌لی بیته باره‌گای راپه‌رین، بڕیار بوو له سه‌ر یه‌ك خاڵ قسه بكه‌ین كه ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی ناوه‌كه‌بوو، به‌لام له‌سه‌ر پێنج خاڵ ڕێككه‌وتین‌و هه‌ندێك خاڵیش بۆ لیژنه‌كان مانه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕێژه‌ی 1-3 بۆ نوسینگه‌و مه‌ڵبه‌نده‌كان په‌سه‌ندكرا.
و بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه له‌بارنه‌بریت به په‌سه‌ندمان زانی زوو زوو كۆبوه‌نه‌ی لیژنه‌كان ده‌ست پیبكاته‌وه بۆیه‌له 17-6-1999 كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو لیژنه‌ی یه‌كبوون له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له مه‌ڵبه‌ندی برا سازكرا له باسك مامۆستا ئه‌حمه‌دی كاكه مه‌حموود، كاك كامیلی حاجی عه‌لی، كاك دڵشاد گه‌رمیانی، ، وه له برا مامۆستا ناصیحی مه‌لا صاڵح، مامۆستادارا موحه‌مه‌د ئه‌مین، كاك هاوژین تالیب، وه زوو زوو لیژنه‌كان ده‌گۆڕا، به هۆی قسه هێنان‌و قسه بردن، كه گوایه هه‌ندێك له ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه حه‌زیان به پرۆسه‌ی یه‌كبوون نیه.
وه‌له 26-6-1999 كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو لیژنه سازكرا، پاش ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ساردی دروست بوویه‌وه، ئێمه داكۆكیمان له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی شورا كرد، بزوتنه‌وه ڕازی نه‌بوون، چونكه له لیژنه‌كاندا زیاتر به ووردی وجیدی تر ده‌رۆشتینه ناو مه‌سه‌له و بابه‌ته‌جیاوازه‌كان وهه‌موو كاره‌كان وورد ده‌كرایه‌وه ئه‌مه‌ش وای ده‌كرد كه ناكۆكیه‌كان زیاتر ببیت، به‌لام كه بزوتنه‌وه زۆر جار رازی نه‌ده‌بوون شورای هه‌ردوولا كۆببینه‌وه ناچار له ئاستی لیژنه كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌لدا به‌رده‌وام ده‌كردن.
وه دواجار كه ریكه‌وتن ئه‌نجام درا وپیش راگه‌یاندن و ئاهه‌نگ گیران بۆ یه‌كبون بریارماندا كه په‌یرو پرۆگرام یه‌ك بخریت وببیته بنه‌مای سه‌ره‌كی كاری داهاتوومان وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌له 27 -7-1999 له هه‌ڵه‌بجه كاتژمێر 10ی به‌یانی كۆبوونه‌وه‌ی شورای باسك‌و برا كرا بۆ په‌سه‌ندكردنی په‌یڕه‌و‌و پڕۆگرام، كۆبوونه‌وه‌كه دوو ڕۆژی خایاند، بۆ دواجارلیژنه‌یه‌ك دانرا بۆ په‌سه‌ندكردنی كارنامه: ئارام قادر، محسن حسین، حمه‌ڕه‌شید ، موحه‌مه‌د سینه‌مۆكی، یاسین زه‌نگه‌نه، دكتۆر ئیبراهیم، عومه‌ر كه‌لاری، عومه‌ری فێرگه، مه‌لا مه‌روان، عه‌بدولڕه‌حمان عه‌بدولڕه‌حیم ـ له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا حاجی سمكۆ، مامۆستا شێخ موحه‌ممه‌د به‌رزنجی، مامۆستا عه‌بد الغنی ، مامۆستا كرێكار، مامۆستا موحه‌مه‌دی وه‌زیر ئاماده نه‌بوون.
و ئیمه‌ش وه‌ك سه‌ركردایه‌تی برا له 29-7-1999 سه‌عات 8:30 له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له ماڵی كاك جه‌باری وه‌ستا ئه‌حمه‌د كۆبوونه‌وه‌ی شورای برا سازكرا بۆ مه‌سه‌له‌ی ته‌شكیلاتی مه‌لبه‌ند مه‌كته‌ب و دابه‌ش كردنی ئه‌ندامان به‌سه‌ر پیكهاته‌كانی بزوتنه‌وه‌ی یه‌كبوون.

