داواکارى:
داوا لە دۆستان و خوێنەران دەکەم لە پێناو کاراکردنى رۆڵى پەرلەمان و خزمەتکردنى زیاترى کوردستان هەر دیاردەیەکى گەندەڵى وخراپ بەکارهینانى سامانى گشتى دەبینن یان کەم وکورتى لە جێ بەجێ کردنى پرۆژەکاندا لە هەر شارو شارۆچکە وگوندێکى کوردستاندا بەرچاو کەوت ئاگادارمان بکەنەوە لە پێناو بەدواداچون و چاککردن و بوارنەدان بە فیڕۆدانى سامانى گشتى کوردستان و هەوڵدان لە پیناو بەرپاکردنى دادگەرى کۆمەڵایەتى و ئابوورى لە نیوان خەڵک و شارو شارۆچەکانى کوردستاندا.
هاوکاریتان هەنگاوێکە لە پێناو خزمەتکردنى هەژارانى کوردستان
ئارام قادر
23-3-2010

