ته‌مه‌نم له‌گه‌ڵ یاده‌وه‌رییه‌كاندا
به‌شی یه‌كه‌م:
له پیناوپه‌یداكردنی بژێوی و ژیانی رۆژانه و گوزه‌رانی خیزانه‌كه‌مان باوكم ئاواره‌ی باشووری عیراق بوون وه له ناوچه‌ی باشوور وناوه‌راستی عیراق بۆ ماوه‌یه‌ك خیزانه‌كه‌مان جیگیر بوون ، وه له 1-7-1965 له قه‌زای رفاعی له پاریزگای ناصریه له‌دایك بووم ، و من ته‌مه‌نم 5 سال بووه گه‌راوینه‌ته‌وه بۆ شاری هه‌له‌بجه‌ی شه‌هیدو له‌شاری هه‌له‌بجه جیگر بووین تا بۆمباران كردنی هه‌له‌بجه به چه‌كی كیمایی، ئه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری ئه‌م قۆناغه بیت ئه‌وه یه كه له‌كاتی گه‌رانه‌وه‌دا بۆهه‌له‌بجه باوكم ده‌ستی گرتبوم ده‌رۆشتینه‌وه بۆ مال و منیش دیسداشه‌م له‌به‌ردابوو وه‌ك نه‌ریتی شاره عه‌ره‌به‌كان له‌كاتیك مندالانی كۆلان منیان به‌و به‌رگه‌وه بینی لیم كۆبونه‌وه و زۆر به‌سه‌رسورمانه‌وه سه‌یری جل وبه‌رگه‌كانینان ده‌كردم
دواتر بار‌مان كرد بۆهه‌له‌بجه تازه مزگه‌وتی شافعی له هه‌له‌بجه بنیات ده‌نرا و خه‌ریكی كاركردن بون تیدا و مالمان له نزیك مزگه‌وته‌كه بوو، قۆناغی سه‌ره‌تایم له قوتابخانه‌ی شنروی ته‌واو كردوه، ئه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری بیت له‌م قۆناغه‌دا ئه‌وه بوو من له‌م قۆناغه‌دا رۆژانه تاقیك فرۆشیاری گه‌رۆك بووم گوله به‌رۆژه، سارده‌مه‌نی ، نۆكاو، له‌ناو كۆلانه‌كانی شاری هه‌له‌بجه وه‌تاقه‌كه‌ی تریش ده‌رۆشتم بۆقوتابخانه، له‌كاتی بۆردمان كردنی شاری هه‌له‌بجه‌دا له سالی 1974 من گه‌زی ئیرانیم پی بوو ده‌مفرۆشت وه‌له قوتابخانه‌ی ئاماده‌ی هه‌له‌بجه‌ی كوران بووم وخه‌لك سه‌یری یاری باله‌یان ده‌كرد، قوتابخانه‌كه له‌ته‌نیشت سه‌رای هه‌له‌بجه‌دا بوو له‌وكاته‌دا فرۆكه‌كان هاتن بۆ بۆردمان كردنی هه‌له‌بجه پاش نیوێژی عه‌سربووكه خه‌لكه‌كه‌م بینی راده‌كات وخۆی حه‌شارده‌دات منیش به‌راكردن وبه سینیه گه‌زكه‌مه‌وه به‌ره‌و ماله‌وه رام كرد وخۆم كرد به‌مالی كاك انوره كه دراوسیكه‌مان بوون و ژیر خانیان هه‌بوو وه بینیم هه‌موو خه‌لكی گه‌ره‌ك هاتونه‌ته ژیر زه‌مینه‌كه له‌ترسی بۆردمانی هه‌له‌بجه، وه پاش ته‌واو بوونی بۆردمان هه‌نیك خزمانم له گوندی گه‌چینه‌وه هاتبون به‌شوینماندا وله‌كاتی بۆردمانه‌كه گه‌شتبونه هه‌له‌بجه به‌په‌له مالمان پیچایه‌وه به‌ره وگوندی گولپ كه‌وتینه ری باوكم له‌كاتی پیچانه‌وه‌ی ماله‌كه‌دا بیرم دیت وینه‌یه‌كی مه‌لا موسته‌فای به‌رزانی له‌ماله‌وه هه‌لوسیبوو خستیه گیرفانی و چه‌كیكی سه‌می نۆفی هه‌بوو جارجار ده‌یدا به كۆلی مندا تابۆی هه‌لبگرم له‌به‌ره ئه‌وه‌ی كه‌ل وپه‌لی زۆر پیبوو،وه شه‌و پاش نیوه‌ی شه‌و گه‌شتینه مالی خالم حاجی حسین له‌گوندی گولپ وه بۆ به‌یانی زوو به‌ره‌و گه‌چینه كه‌وتینه ری وله‌وێ بۆماوه‌یه‌ك جیگیربوین.
پاشتر به‌ره‌و ئیران ئاواره بوین وله‌ئۆردوگای سه‌رپیلی زه‌هاب جیگیریان كردین ، وه له‌قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی به‌رده‌وام پله‌ی دووهه‌م ده‌بوم یان سیهه‌م ، به‌لام ئه‌و قوتابیه‌ی كه یه‌كه‌می ده‌هینا ناوی یاسین بوو كه رۆشتینه ناوه‌ندی من له هه‌موو ده‌رسه‌كاندا مه‌عفو بووم و پیش ئه‌و كه‌وتم من بومه یه‌كه‌می پۆله‌كه‌ی خۆمان، وه ئه‌و هه‌سه‌تم تیدا جیگیر بوو كه من له ئاستی خویندن باشتر بووم به‌لام نه‌مده‌زانی بۆ هه‌میشه ئه‌و ده‌بوویه یه‌كه‌م له كاتی نمره وه‌رگرتندا، رۆژیكیان مامۆستا عوسمان چیوار كه بیركاری پی ده‌وتین بانگی كردم بۆ پۆلی پینجه‌م من له‌وكاته‌دا له پۆلی سیهه‌م بووم كه بانگیان كردم ده‌بینم قوتابیه‌كیان هه‌ستاندوه به‌ناوی باقی وه مامۆستا پرسیاریكی بۆنوسیبوو له‌سه‌ر ته‌خته ره‌شه‌كه نه‌ی ده‌زانی شیته‌لی بكات وه پرسیاركه دابه‌ش كردن بوو وه مامۆستا عوسمان چیوار داوای له‌من كرد من شیته‌لی بكه‌م منیش ده‌ستم كرد به شتیه‌ل كردن و پرسیاره‌كه‌م وه‌لام دایه‌وه و قوتابیه‌كان چه‌پله‌یه‌كیان بۆلیدام وه مامۆستا زۆر قسه‌ی به وقوتابیه وت هه‌ر چه‌نده من پرسیاره‌كه‌م شیته‌ل كرد به‌لام زۆر به‌زه‌یم به‌و قوتابیه‌داده‌هاته‌وه له‌ناخه‌وه پیم ناخۆش بوو كه كه‌وتوه‌ته ئه‌و هه‌لو یسته‌وه.
له پۆلی سیهه‌مدا خۆپیشنادانمان كرد دژی گریی به‌ستی سادات له‌گه‌ل رژیمی جوله‌كه كرد وفیریان كردبوین وئه‌م هوتافانه‌مان ده‌كیشاساداته سه‌ركوله‌كه بۆخۆت كرد به‌جوله‌كه وه له‌پۆلی شه‌شه‌مدا خۆپیشاندانمان كرد له‌دژی به‌عه‌ره‌بی كردی خویندن وه پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م قوتابخانه‌ی شنروی نه‌رۆشتینه ژوره‌وه به‌ریوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه مامۆستانیزام زۆری له‌گه‌ل وتم كه خزمم بووبۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ریمه‌وه پۆل و واز له‌خۆپیشاندان بێنم دیاربوو له‌وه ده‌ترسا توشی كیشه ببم، به‌لام به گویم نه‌كرد چونكه من ریبه‌ری خۆپیشاندانه‌كه بووم وه پاشان هه‌مووقوتابیه‌كان به‌ده‌سته جه‌معی رومان كرده گوندی عه‌بابیلی و تا نزیك نیوه‌رۆ له‌وێ ماینه‌وه وپاشتر گه‌راینه‌وه، ناوه‌ندی وئاماده‌یم له قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی هه‌له‌بجه ته‌واو كردوه له‌پۆلی دووهه‌م وپاشتر ئاستی خویندنم دابه‌زی به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌پۆلی یه‌كه‌می ناوه‌ندیه‌وه رۆشتمه ناو سیاسه‌ت و به‌شداربوم له‌كاری سیاسی ئه‌مه‌ش وای لی كردم كه‌متر بایه‌خ به‌خویندن بده‌م هه‌رچه‌نده ئاستم زۆرباشتر بوو له‌قوتابیه‌كانی تر به‌لام نه‌م ده‌توانی هه‌مووده‌رسه‌كان مه‌عفو ببم به‌لام زۆربه‌ی سالاكان چه‌ندده‌رسیك هه‌رمه‌عفو ده‌بووم، وه‌تا پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی من تاقیك له‌دوكان ده‌بووم وتاقیك بۆخویندنم ته‌رخانكردبوو.
يه‌كه‌م كتیبیك كه‌زۆركاریگه‌ری له‌سه‌ردروست كربم وزۆرخوم پیوه‌گردژیاننامه‌ی پیغه‌مبه‌ری مامۆستا عه‌زیز پاره‌زانی بوو كه له‌كوریكی شیوعیم وه‌رگرت به‌ناوی ئیبراهیم هه‌ورامانی له‌نزیك مالی خۆمان بوو وه بۆ چه‌ندین جار دوباره وسیباره ئه‌و كتیبه‌م ده‌خوێنده‌وه.

