لێدوان

PostHeaderIcon یادگاریم لەگەڵ وەزح خەنفەر بەڕٍِێوەبەرى دەستلەکارکێشاوەى کەناڵى الجزیرە


http://islamicgroup.net/VedioGallery.aspx?id=9522&LinkID=75

ئەم گرتە ڤیدیۆییە یادگاریەکى گەورەى هەیە لەلام ئەویش وزاح خەنفەر ئەو لاوە فەلەستینیە بوو کە هاوکارى کردین  بۆگەیاندنى ئیش و ژانەکانى کۆمەلى ئیسلامى بەجیهانى دەرەوە،وە پاشتر بو بە بەریوەبەرى کەنالى جەزیرە ولەم چەند رۆژەشدادەست لەکارکیشانەوەى خۆى راگەیاند، لە پیناو گەیاندنى هەوالى بۆردمانەکانى کۆمەلى ئیسلامى  بە جیهان لەریگەى کەنالى جەزیرەوە خۆى توشى شەق ولیدان کرد،  کاتیک هەوالى بیست بۆردمانى ناوچەکانمان کراوە وەزاح خەنفەر خۆى گەیاندە خورمال ، وەیەکەم سەرکدایەتیک کە چاوى پیکەوت من بووم لەخورمال لەکاتى کۆکردنەوەى لاشە ى شەهیدەکانمان ، وەلەسەر ئەوەى ئەم هەوالەى گەیاندبووە جەزیرە شەق ولیدانیکى زۆرى خوارد لەلایەن مام رۆستمەوە، وە ئەوەى شایانى باسە وەزاح خەنفەر پیش چەند رۆژیک لەمالى خۆمان دەعوە ت بوو لەسلیمانى ومنیش خواردنى یاپراخم بۆ ئامادەکردن خۆى و وینەگریکى میسرى بوون، وە من وئەو پیشتر یەکترمان دەناسى ولەسالى 1996 لە ئەستەنبول لە کۆنگرەى قوتابیانى جیهانى ئیسلامى بەشداربوین ئەو نوینەرى قوتابیانى فەلسەتین بوو  وەمنیش نوینەرى قوتابیانى کوردستان لەوى یەکترمان ناسى وەکەنالى جەزیرە یەکەم کەنال بوو هەوالى بۆردمانەکانى کۆمەلى ئیسلامى پەخش کرد وە لەکاتیکدا ئامادەبوو نەمان دەزانى چەند شەهید بوون وچەندیش برینداربوون.